کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە

11:21 - 25 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە شارەکانی کوردستاندا، چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی تێرۆری د.قاسملوو بەردەوامن.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستاندا، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی تێرۆرکردنی د.قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستە دیپلۆماتکارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە شارەکانی سەقز و سنە چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە بردووە.

لەم شوێنانەی شاری سنەدا چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە:

شەقامەکانی وەکیڵ و مەردۆخ، شارەکی بەهاران و زانکۆی ئازاد

هەروەها لە ناوچەی کوهدەشتی شاری سەقز  بە نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.