کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە هەڵدێن

13:09 - 30 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە دوای شێواوی دۆخی نێوخۆی ئێران، لەو وڵاتە هەڵدێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە دوای تێکچوونی دۆخی سیاسی و ئابووریی ڕێژیمی ئێران، بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو ڕێژیمە، بە سنوورەکانی پارێزگای ورمێدا هەڵدەێنە وڵاتانی دراوسێیەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری خۆی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی ٢٦ی گەولاێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، نوێنەری پێشووی شاری خۆی لە مەجلیسی نوێنەرانی ڕێژیمی  ئێران، دوکتور "موەئید حوسێنی سەدر" ویستوویه لە سنووری "ڕازیـ"ـی ئەو شارە بەرەو تورکیە هەڵبێ.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە، ئەو بەرپرسەی ڕێژیم بە میلیۆنها دۆلار پارەی نەختی لەو سنووره، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوه.

لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین بەرپرسی باڵای ڕێژیمی ئێران، لە سنووری پارێزگای ورمێ، لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە، ویستوویانە لە سنوورەکانی وەک سێرۆی ورمێ، بازرگان و "ڕازیـ"ـی خۆی لە ئێران هەڵبێن.