کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێکی جەماوەریی بە دژی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی سویس

18:10 - 10 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: بە مەبەستی مەحکوومکردنی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، چەندین حیزبی کوردستانی و ئێرانی خۆپیشاندانێکیان لە وڵاتی سویس بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە بەشداریی سەدان کەس لە هاوڵاتییانی کوردی نیشتەجێی سویس، خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان لەژێر ناوی "نا بۆ سزای سێدارە"، بە دژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چوو.

سەرەتای خۆپیشاندانکە بە ڕێپێوانێکی هێمنانە و بە وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی کوردی، ئاڵمانی، فارسی  دژی ڕێژیمی ئێران لە نێو شەقامەکانی زوریخ بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر ڕێپێوان بە نێو شارەی زوریخ گەڕانەوە نێو مەیدانی ئەسڵیی خۆپیشاندانەکە.

لە بڕگەی دووهەمی ڕێپێوانەکە سەرەتا پەیامی خۆپیشاندەران خوێندرایەوە.

پاشان پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.

هەروەها کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێڕان، لە وڵاتی سویس و ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە بەشدارییەکی چالاکانەیان لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەو خۆپیشاندانە هەبوو.

حیزب و لایەنەکانی بەشدار لەو خۆپیشاندانە بریتین لە:

ـ ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

 ـ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

ـ حیزبی شیوعی کوردستان

ـ کۆماجیڤاکین کوردستان (KCK)

ـ پارتی سووسیالیستی کوردستان

ـ پەیەدە (PYD)

ـ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران ـ کۆمەڵە

ـ پلاتفۆرمی "خلق های اهواز"