کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێهەمین دانیشتنی "پەیڤی ئەوین" لە زانکۆی پەیام نووری سنە

18:08 - 19 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: دانیشتنی ئەدەبیی" پەیڤی ئەڤین" بە بەشداریی لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێهەمین دانیشتنی ساڵانەی شێعری "پەیڤی ئەڤین" لەژێر ناوی" شەعێری ڕۆژهەڵات، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

فەرهەنگدۆستانی کوردستان وەکوو ساڵانی ڕابردوو لەم دانیشتنە کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە حاڵی بەڕێوەچوونە، پیشوازیان کردووە و دەیان شاعێری کورد لەو دانیشتنەدا بەرهەمەکانیان دەخوێننەوە.

هەروەها لەم دانیشتنەدا ئەدەبیات و ڕەوتی شێعریی کوردستان لە لایەن ڕەخنەگرانەوە شی دەکرێتەوە و وتاری ئەم پەنێلە لە لایەن شوعەیب میرزایی و عادل ئەعزەمییەوە پێشکەش دەکرێت.