کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیشکی چالاکیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شنۆوە گەیشتە نێی هەمیشە دێموکرات

00:25 - 14 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردەوە که هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی "نێ"ـی هەمیشە دێموکراتەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆ خەڵک بەڕێوە بردووە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێوخۆی وڵات و لە نێو خەڵکدا ئەمجارە هێزی پێشمەرگەی کوردستان له گوندی "نێ"ـی هەمیشە دێموکرات کۆبوونەوەی بەڕێوە برد.

ئەمشەو چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ١٠ی شەو، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی "نێ"ـی سەر بە شاری مەریوان لە مەیدانی دوکتور قاسملوو لە پێوەندی لەگەڵ ڕاسان و خەباتی نوێی حێزبەکەمان کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بەڕێوە برد کە لە لایەن خەڵکی "نێ"ـی هەمیشە دێموکراتەوە به گەرمی پێشوازی لێکرا.

بەپێی هەواڵی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، خەڵکی گوندی نێ به ژن و منداڵ، پیر و جەوان پێشمەرگەیان لە ئامێز گرت و به فرمێسکی شادی پێشوازیان لێکردن.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو کۆبوونەوەدا لەو کەسانەی کە هاوکاری سپای پاسداران و دەزگا سیخوڕییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن داوای کرد، بگەڕێنەوە باوەشی گەل و پشت ئەستوور بە خەڵکی خۆیان بن .

لە کۆتاییدا بە چەپڵەڕێزانی خەڵک هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ درێژەدانی چالاکییەکانی خۆیان شوێنەکەیان بەجێهێشت.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان