کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکواندۆکارێکی کورد، میداڵی زێڕی پاڵەوانیەتیی ئاسیای بە دەستهێنا

20:48 - 9 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: مەسعوود حەجی زوارە، تێکواندۆکاری کوردی خەڵکی کرماشان، پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیی ئاسیایی کورەی باشووری بە دەستهێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەسعوود حەجی زەوارە، تێکواندۆکاری کوردی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانیەتیی ئاسیایی ئێنچێئۆنی کورەی باشوور بە سەرکەوتن بە سەر رەکەبەرەکانیدا میداڵی زێڕی وەرگرت.

ئەم تێکواندۆکارە کوردە بە سەرکەوتن بەسەر رکەبەرەکانی لە وڵاتانی ڤییتنام، هیندووستان، فیلیپین و ئوزبەکستان لە کێشی ٧٤ - کیلۆدا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

هەروەها، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، کیانووش رۆستەمی، وەزنەبەرداری کێشی ٨٥ کیلۆگرەم، لە کێبڕکێیە ئاسیایی‌یەکان کەلە کۆرەی باشوور لە حاڵی بەڕێوەچوون‌دایە، میداڵیای زێوی بەدەستهێنا.

ئەم وەزنە بەردارە (کێش هەڵگر) کوردەی خەڵکی کرماشان، لەکۆی دوو کێبڕکێ و بە هەڵگرتنی کێشی ٣٨٠ کیلۆگڕەمی توانی میداڵیای زێو بەدەست بێنێت.