کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لە دووتۆی نامەیەکدا سەرکەوتنیHDP ی پیرۆزبایی کرد

15:11 - 18 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دووتۆی نامەیەکدا، سەرکەوتنی HDPی لە سەرۆکایەتی و لایەنگرانی ئەو حیزبە پیرۆزبایی کرد.

دەقی تەواوی ئەم نامەیە بەم چەشنەیە:

بۆ سەرۆكایەتی بەڕێزی HDP

بۆ بەڕێز سەلاح‎ئەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی HDP

لەگەڵ سڵاو!

بە بۆنەی سەركەوتنتان لە هەڵبژاردنەكانی رۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ی زایینی توركیەوە لەلایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و لە رێگای ئێوەشەوە لە ئەندامان و لایەنگرانی HDP و بە گشتی لە سەرجەم خوشك و برایانمان لە كوردستانی باكوور دەكەین و لە خۆشی ئەم سەركەوتنەدا بەشدارین .

هیوادارین ئاكامی ئەم هەڵبژاردنە بەگشتی و سەركەوتنی HDP لەو هەڵبژاردنەدا بە تایبەتی گەشە بە دێموكراسی و رەوتی ئاشتی لە توركیە بدا و رێگای بۆ گەیشتنی كورد لە باكوور بە ماف و ئازادیەكانی خۆش بكا.

لەگەڵ رێزی دووبارە

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٨/٣/١٣٩٤ی هەتاوی
٨/٦/٢٠١٥ی زایینی