کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات و پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سووریە کۆبوونەوە

12:44 - 28 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی سووریەی کرد.

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۷ی گەڵاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستی "محەممەد نەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێڕی حیزبی دیمۆکرات لە شاری سلێمانی، سەردانی پارتی دیمۆکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریەی کرد و لە لایەن هەیئەتێکی ئەو حیزبەوە بە سەرپەرەستی مامۆستا "حەمید دەروێش" سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارەدا، هەر دوو لایەن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی پرسی کورد ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد وهاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە پێویستە بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەی کورد، هێز و لایەنە سیاسییەکان زیاتر لە جاران یەکگرتوو و یەکگوتار بن.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، بە تایبەت باس لە دۆخی ئەوڕۆی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و پێویستی کاری هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرکام لەو بەشانەی کوردستان لە ئەگەری گۆڕینی هەر هاوکێشەیەکی سیاسی، بە پێویست وەسف کرا.

دیدارەکە لە کەشێكی  دۆستانەدا پاش یەک کاتژمێر کۆتایی پێی هات.