کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشی دزێوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر کەمپی لیبرتی، ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێرانی مەحکووم کرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەبارەت بە مووشەکبارانی بنکەی موجاهدینی خەڵکی ئێران
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕاگەیەنە گشتییەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرامبە بە ٤ی ژولای ٢٠١٦ی زایینی بنکەی لیبرتیی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران لە نزیک شاری بەغدا بۆ جارێکی دیکەش لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەکرێگیراوانی لە عێراق کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەک و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە دانیشتوانی کەمپەکە بریندار بوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە دزێوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاواتی ئەوە دەخوازێ کە بریندارەکان هەرچی زووتر سڵامەتی خۆیان وەدەست بێنەوە. هەر لەو پێوەندییەدا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران دەردەبڕێ و داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە تایبەت هاوپەیمانان و حکوومەتی عێراق کە لە پاراستنی گیانی دانیشتوانی ئەم کەمپە بەرپرسن دەکات، کە یەکجار و بۆ هەمیشە بەر بەو دەستدرێژیانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرن و ڕێگا نەدەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوسارپچراوانە ئۆپۆزیسیونی ئێران لە خاکی عێراق بداتە بەر پەلامار.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی
٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی