کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕگەیەندراوێکدا ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی کوردی ڕەجایی شاری کەرەجی مەحکووم کرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە ڕاگەیەنە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو کراونەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە٢ی ئاگۆستی ٢٠١٦ی زایینی، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژمارەیەک لە زیندانیانی کوردی ڕەجایی شاری شاری کەرەجی ئیعدام کردووە.
هەرچەند لە ڕاگەیاندراوی دادگوستەری پارێزگای کوردستان، کە لە تەلەڤزیۆنی ئەو پارێزگایە بڵاو کرایەوە، ئاماژە بە ژمارەی ئەو ئێعدامکراوانە نەکراوە، بەڵام هێندێ هەواڵ لە دەست دایە کە ژمارەی ئێعدامکراوەکان لە دە کەس زیاتر نیشان دەدات.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر لە سەرەتای هاتنەسەر کاریەوە و ئێعدامی ئازادیخوازان، ڕۆڵەکانی کورد، جیابیران، پەیڕەوانی ئایین و ئایینزاکانی دیکە و بەگشتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەربڵاو بەڕێوە بردووە و بۆ ئێعدامی هەر کامیشیان تۆمەتی جۆراوجۆری دوور لە ڕاستی وەپاڵ داون، بەڵام ئەو ڕەوتە لەم دوایانەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەویش لە حاڵێکدایە کە داوای بنەماڵەی ئێعدامکراوان بۆ دوایین دیدار، داخوازی پارێزەری ئەوان بۆ پێداچوونەوە بە حوکمەکەیان و نامە و داوای ماموستایانی ئەهلی سوننەت بۆ خامنەیی و چەند دەزگایەکی حکومەتی وەڵامێکیان پێ نە دراوەتەوە. ئیعدامکردنی ئەو کۆمەڵە لە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژی سێشەممە١٢ی گەلاوێژ لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە گەشە و پەرەگرتنە و ناڕەزایەتی لە ڕێژیم و دەزگا سەرکوتکەرەکانی لە لوتکەی خۆی دایە، ڕێژیم پێی وایە کە بەم شێوەیە دەتوانێ خەڵک چاوترسێن بکا، لە بەشداری ئەوان لە خەبات پێشگیری بکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوومکردنی ئێعدامی ئەم کۆمەڵە لە ڕۆڵەکانی کورد بە هەر بەهانە و تۆمەت وەپاڵدانێک، داوا لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکات کە لە هەر ڕێگایەکی مومکینەوە هەوڵی ڕاگرتنی ئیعدام لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بدەن و بەرانبەر بە نا عداڵەتییەکانی دەزگای قەزایی ڕێژیم و دەرکردنی حوکمی ناڕەوا ئیعتراز بکەن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی
٣ی ئاگوستی ٢٠١٦ی زایینی