کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵات ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:37 - 17 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی کوردستان، لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممه، ڕێکەوتی ۱٥ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی، دایە حاجیە "مەنیجە خانم عەزیزی"، دایکی شەهیدان "جەلال و جەعفەر عەزیزی"، دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دایە مەنیجه کەسایەتییەکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵک بوو.

شەهید جەعفەر عەزیزی ساڵی ۱۳۳٨ی هەتاوی، لە گوندی "کاولان" لەدایک بوو. ناوبراو کادرێکی لێهاتووی حیزبی دێموکرات بوو، که ڕێکەوتی ۷ی گەلاوێژی ۱۳٦۲ی لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیراکەرانی کوردستان لە "قەرەقشڵاق" شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.