کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:17 - 29 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکاب ماڵاوایی لە ژیان‌ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خاتوو "شەمسێ"  خەڵکی گوندی ئاڵەسەقەڵ لە دایک بووی ساڵی ١٣١٠ی هەتاوی و دایکی شەهید "سدیق عەبدوڵازادە" ، لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ کۆچی دوایی کرد.

شەهید "سدیق عەبدوڵازادە" ناسراو بە وریا کادری حیزبی دێموکرات لە ساڵی  ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی ئاڵەسەقەڵی شاری تیکاب لە دایک بووە؛ ناوبراو کادرێکی بەبڕشتی حیزب بووە و لە ساڵی ١٣٦٧ لە درگیرییەکدا لە ناوچەی سوننەتەی سەقز شەهید دەبێت و دواتر لە ئاڵەسەقەڵ بە خاکی پاکی نیشتم،ان دەسپێردرێ.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.