کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" لە ستادیوومی ئازادیی تاران لە لایەن بەشداربووەکانەوە

13:15 - 20 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: بینەرانی یاریی فووتباڵی ئستقلالی تاران و تراکتۆرسازیی تەوریز، لە ستادیومی ئازادیی تاران بە دروشمی" مەرگ بۆ دیکتاتۆر" یارییەکەیان بە کۆتایی گەیاند.

لەو گرتە ڤیدئۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، بینەرانی تیمی فووتباڵی تراکتۆرسازیی تەورێز، لە ستادیوومی ئازادیی تاران بە دروشمی" مەرگ بۆ دیکتاتۆر" ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر ڕێژیمی ئێران و کردەوە فاشیستییەکانی دەربڕیوە.

بینەرە تورکەکانی لایەنگری تیمی تراکتۆرسازی، یەکدەنگ لە ستادیومی ئازادیی تاران بە دژی ڕێژیم دروشمیان داوە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر هەڵاواردن و کردەوە فاشیستییەکان ڕێژیم دەردەبڕن.

لە وڵامی ناڕزەزایەتیدەربڕینی بینەران، هێزە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ستادیوومی ئازادی، بە هێرشکردن بۆ سەر خەڵک، هەوڵی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکەیان داوە و کەشێکی ئەمنییەتییان پێک هێناوە.

نەتەوەی تورک لە ئێراندا، وەکوو نەتەوەکانی دیکە لەگەڵ کەمتەرخەمیی ڕێژیم بەرەوڕوون و هەڵاواردن لە شارە تورکنشینەکان بەردەوامە و کردەوە فاشیستییەکانی ڕێژیم، بەتایبەت لە میدیاکانی ڕیژیم بە نیسبەت ئەو نەتەوەیە، بەرنامەداڕێژراو کردەیی دەکرێت.