کوردستان میدیا: ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کان کردووه، گوشار بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ جێبه‌جێ کردنی داخوازییه‌کانی که‌وبوودوه‌ند، بێنن.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کان!
چالاکی مافی مرۆڤ!
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که بڵاوبوونه‌ته‌وه، زیاتر له ٥٠ رۆژه که محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند مانی له خواردن گرتووه و له‌نێو زیندانه تاریکه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا، له‌شی خۆی تووشی زیندانی و سنووردار کردنێکی دیکه کردووه تاکوو رۆحێکی ئازادتری هه‌بێ و ئه‌م مانگرتنه‌ش ته‌نیا بۆ داواکارییه‌کی ساکاری وه‌کوو چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ی بووه، به‌پێی هه‌واڵه‌کان باری ته‌ندروستیی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند به ته‌واوی له مه‌ترسی دایه و گوایه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک گوازراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری رووداوی تاڵ و نه‌خوازراوی له مه‌ترسی که‌وتنی گیانی هه‌یه.
ئێمه داوا له هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی لایه‌نگری مافی مرۆڤ و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین، که گۆشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران تاکوو داوای ره‌وا و ساکاری به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند جێبه‌جێ بکات و رێگه له روودانی شتێکی نه‌خوازراو بۆ مرۆڤایه‌تی بگیرێ.
هه‌ر لێره‌وه راده‌گه‌یه‌نین که هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ک به‌ره‌وڕووی له‌ش و گیانی به‌ڕێز محه‌ممه‌دسدیق که‌بوودوه‌ند بێته‌وه و هه‌ر ئاکامێکی تاڵ و نه‌خوازراو به دوای مانگرتنه‌که‌یدا بێته پێش، به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی له ئه‌ستۆی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، رێبه‌ری رێژیمه و ئه‌وان به‌رپرسیاری پاراستنی گیانی که‌بوودوه‌ند و هه‌موو زیندانییه‌کی سیاسین.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
٢٦ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی