کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆستێکی نزیکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:39 - 23 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: دۆستێکی نزیک و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە  شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دۆستێکی نزیک و جێی ‌بڕوای حیزبی دێموکرات بەناوی "ئەحیاخان میرمحەممەدنژاد" خەڵکی هەلەفەلەی ناوچەی تەرگەوەڕ سەر بە شاری ورمێ، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی وەک خەمخۆرێکی بزووتنەوەی کورد و حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی کردووە و دڵسۆزانە بەدواداچوونی بۆ هەواڵە پیوەندیدارەکان بە حیزب کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.