کاوه ئاهه‌نگه‌ری
به دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٦٠ را تا ئێستا، کۆماری ئیسلامی له رێگای ته‌فره‌قه و کێشه نانه‌وه له نێوان هێزه‌کانی دژه‌به‌ری خۆی( ناوه‌ندگه‌راکان) پیلانه‌کانی خۆی باشتر بردۆته پێش. به تایبه‌ت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێ له هه‌ڵبژرادن وه‌ک مکانیزمێکی چه‌ند مه‌به‌سته(چند منظوره) که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
هه‌ڵبژاردن له لایه‌که‌وه وه‌ک ئه‌بزارێک بۆ ئیده‌عای مه‌شرووعیه‌ت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به کار دێنن، ئه‌مه‌ش شتێکی شاراوه نیه، له عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران را بگره تا محمد جواد زه‌ریف وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی به راشکاوی باسی ئه‌م مه‌به‌سته ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه‌ش هه‌میشه له \'\'رێژه‌ی به‌شداریکردن\'\'ی خه‌ڵک بۆ ئه‌وان وه‌ک \'\' مه‌به‌ست\'\'، نه‌ک ئه‌وه‌ی کێ ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار چوونکه هه‌موویان له سافی شورای نیگابان ده‌گووزه‌رێن ( نظارت استصوابی) و جێی نیگه‌رانی نیه نێوی کێ له سندووق دێته ده‌ر، له نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵیه‌تییه‌کان که‌ڵکی ئه‌بزاری لێوه‌رده‌گرن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردن واته رێژه‌ی زۆری به‌شداریکه‌ران له نێو خۆ بۆ سه‌رکووت و زه‌بر و زه‌ختی زیاتر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت نه‌ک دێموکراسی و ته‌مکین به ده‌نگ و داوای خه‌ڵک.
ئه‌گه‌ر ئاورێک له مێژووی هه‌ڵبژاردن له ئێران بده‌ینه‌وه. ده‌بینین که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری و بگره مه‌جلیسی شورای ئیسلامی، دمه‌قاڵه و جیاوازی بۆچوون، گۆشه نیگا و هه‌ڵوێست له نێوان هێزه سیاسییه‌کاندا دێته ئاراوه. بۆ وێنه حیزبی تووده و به‌شێک له فدائیان (زۆرینه) زۆر جار و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زیاتر مه‌یله‌و سیاسه‌تی ره‌سمی حاکمیه‌ت ده‌چن و ده‌بنه هۆی پێک هاتنی جیایی و جودایی بۆچوون و هه‌ڵوێست له نێوان هێزه سیاسییه‌کانی ئێرانی‌دا. پێک هێنانی ئه‌م ته‌فره‌قه و جودابیرییه به‌شێکه له پرۆژه‌ی شه‌ڕی نه‌رمی کۆماری ئیسلامی به دژی دژهبهرانیی چ له ناوخۆ وچ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. تێک دانی به‌ره‌ی چه‌پی ئێرانی له‌م پیلانه بێ به‌ری نه‌بووه و ده‌بینین که پرۆژه‌ی وه‌سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی چه‌پی ئێران(اتحاد چپ بزرگ ایران) دوای چه‌ند سال سه‌ری نه‌گرتووه و به‌ره‌ی چه‌پ چل تیکه‌یه. ده‌زگاکانی ئه‌منیه‌تی رژیم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هیوای پیاده‌کردنی هه‌مان پرۆژه له نێو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بوون به‌ڵام سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان ده‌ست نه‌که‌وت و پیلانه‌کانی خۆیان زیاتر به شێوه‌ی سهختئامێری، وه‌ک شه‌ڕ، تیڕۆر و سیخوری بردۆته سه‌ر. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به تایبه‌ت له ٢٠٠٦ به‌ولاوه فازێکی نوێی شه‌ڕی نه‌رم به دژی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌ست پێکردوه و دابڕانهکانیش باشترین به‌ستێن و ده‌رفه‌تی بۆکۆماری ئیسلامی خوڵقاندوه که ژاری خۆی باشتر بڕژێنێته نێو جه‌سته‌ی حیزبی دێموکڕات و کۆمه‌ڵه.
به دوای جوودابوونهوهکان یه‌کێک له هۆکاره‌کانی زێده‌بوونی قه‌ڵه‌ش (فاصله) نێوان حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ئیده‌عای جیاوازبوونی به‌شی جیابۆوه له‌گه‌ڵ به‌شه‌که‌ی دیکه بوو. ئه‌وانه‌ی جودا ببوونه‌وه ده‌بوو جیاوازی خۆیان به خه‌ڵک و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه بسه‌لمێنن ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ وه‌رگرتن یان به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی جێگه و پێگه‌ی گه‌لیی و مه‌شرووعیه‌تی \'\' انشعاب\'\'بوو.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رژیم که‌وته لابیگه‌ری( به مێتۆدێکی نوێ) به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی سه‌فی سیاسی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات. ئه‌گه‌ر پێشتر سه‌فی ته‌شکیلاتی درزی تێده‌که‌وت و تووشی دووپارچه و چه‌ند پارچه‌بوون ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره دوو شه‌ق کردنی سه‌ف و بۆچوونی سیاسی به‌رامبه‌ر به رژیمیش ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌کی جیددی له لایه‌ن رژیم به گشتی و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران به تایبه‌تی. سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌دات دانیشتیان له‌گه‌ڵ بکات و له‌م پێوه‌ندییه‌شدا هه‌ندێک مۆره‌ی پله نزمی ئه‌منیه‌تی خۆی ده‌نێرێته دیداری به‌رپرسانی باڵای حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات که من وه‌ک خۆم که‌م و زۆر ئاگاداری ئه‌نجامی به‌شێکی ئه‌و دیدارانه له‌گه‌ڵ دوو حیزبی رۆژهه‌ڵاتیم، که به داخه‌وه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه‌کان دیداره‌کان ده‌بنه سریال و چه‌ندین جار دووپات ده‌بنه‌وه و ئه‌م زنجیره دیدارانه نه به مه‌بستی چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌ڵکوو به وته‌ی خالید عه‌زیزی که له تیڤی رووداو به راشکاوی باسی کرد، بۆ ئاگادار بوون له ویست و داوای حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات پێک ده‌هاتن!. به زمانێکی دیکه مۆره‌کانی ئه‌منیه‌تی رژیم بۆ خاڵی کردنی زانیاری و ئاگاداری له دۆخی به‌رپرسانی حیزبی ئه‌م دیدارانه‌یان پێک ده‌هێنا نه شتێکی‌تر.
رژیم به‌وه‌نده‌ش رانه‌وه‌ستاوه و هاوکات له رێگای هه‌ندێک بژارده‌ی خۆی (کورد) له نێوخۆی وڵاته‌وه پێوه‌ندییه‌کی چڕ و پڕ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژێراوانی خۆی له نێو حیزبه کوردییه‌کان داده‌مه‌زرێنێ و ئه‌م پێوه‌ندی و چاوپێکهوتانه تا ئێستاش به‌رده‌وامن. به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووی باسه‌که نیه.
رژیم هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنی شه‌ڕێکی سه‌خت ئامێری (هه‌وڵ بۆ دوو له‌ت و چه‌ند له‌ت کردنی حیزبه‌کان)، شه‌ڕێکی نه‌رم ئامێری دیکه‌شی به دژی حیزبه‌کان به ده‌سته‌وه‌یه و بگره – ئێستاکه- به‌گوڕتر له هه‌میشه بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌م پیلانه کار ده‌کات و ئه‌م پرۆژه‌یه له دوو ره‌هه‌نده‌وه ده‌باته پێش. یه‌که‌م: لابیگه‌ری له نێو ته‌شکیلاتی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و هاوڕا کردنی هه‌ندێک که‌سی به‌رپرس یان قه‌ڵه‌م به ده‌ست، دووهه‌م له رێگای ئه‌تۆمیزه کردن و ورد کردنی داوا و به‌ها مێژوویی و سیاسییه‌کانی حیزبه‌کانی کوردستان که له راستیدا ون‌کردن یان چاڵکردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی گه‌لێ کورده.. واته رێک ئه‌و کاره‌ی که به سه‌ر گوتاری به‌ره‌ی چه‌پی ئێرانی هێنا، چه‌ند ساڵێکه ده‌یهه‌وێ به سه‌ر حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیشی بێنێ.
نامهه‌وێ له‌وه زیاتر بچمه ناو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م باسه و له ده‌رفه‌تێکی گوونجاودا زیاتر ئه‌م باسه شه‌ن وکه‌و ده‌که‌م. به‌ڵام له کۆتاییدا پێویسته ئاماژه به هه‌ندێک نیشانه و ئاماژه له‌و پێوه‌ندییه‌دا بکه‌م که له به‌ناو هه‌ڵبژاردنی خوولی یازده‌ی سه‌رکۆماریدا هاتنه ئاراوه:
– ته‌ئکید له سه‌ر بوونی جیاوازی بۆچوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به به‌راورد له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان به تایبه‌ت نامۆیی نێوان به‌ره‌ی نوێی نێوخۆی وڵات له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات.
– گۆڕینی قه‌باره و جۆری داوا و مافه‌کان.
– وردکردن و بچووک کردنه‌وه‌ی داواکان له ژێر ناوی حه‌ره‌که‌تی هه‌نگاو به هه‌نگاو و رێفۆرمیستی.
– بردنه سه‌رێی نرخی چالاکی سیاسی به مه به‌ستی ترساندن و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵک به گشتی و نه‌وه‌ی نوێی نێوخۆی وڵات به تایبه‌تی له کاری سیاسی.
– هه‌وڵ بۆ چاوپۆشی یان پێشێلکردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خه‌ڵک له ژێر نێوی خۆماڵی و خۆجێیی کردنی به‌ها و پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به زمانێکی دیکه چاوپۆشی له به‌ها و پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به بیانووی جیاوازی کو‌لتوور.
– دانی مه‌جال و به‌های زیاتر به بۆچوونی جیاواز له یان دژ به حیزبه کوردییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه و زۆر شتی‌تر به‌شێکن له پڕۆژه‌ی شه‌ڕی نه‌رمی رژیم به دژی حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات. هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی چالاکان و بیرمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی به گشتی و رێبه‌ریی حیزبه‌کان به تایبه‌تی بیرێکی جیدی له چه‌ند و چۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژه گوتاری (ضد گفتمان) ده‌زگاکانی ئه‌منیه‌تی رژیم به دژی گوتاری میلی- دێموکراتیکی کورد له ئێران بکه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پتر له هه‌موو شتێک پێویسته دیالۆگێکی راشکاوانه و دێموکراتیک له نێوان سێ گۆشه‌ی حیزب، بژارده و خه‌ڵک له رێگای میدیا و کۆڕ و کۆبوونه‌وه رێک بخرێ به‌ڵکوو سه‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌م دیالۆگه نۆژه‌ن کردنه‌وه و ئیجماعێکی گشتی له‌سه‌ر گوتاری رۆژهه‌ڵات بێ.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.