کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست لە کار کشانەوەی ئەندامانی شۆرا و دێهیارانی مەریوان

11:51 - 11 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: بەشێک لە بەرپرسانی گوندەکانی مەریوان، لە دووتوێی نامەیەکدا دەست لە کار کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، بەشێک لە ئەندامانی شۆرا و هەروەها دێهیارانی گوندەکانی ساوجی، نجێ، کانی چەرموو، دەرەواران، پیرسەفا، سەردۆش و هەروەها چەند گوندێکی دیکەی سەر بە ناوچەی خاو و میرئاوای شاری مەریوان، به هۆی کێشەیەک که تووشی کارتە ئێلێکترۆنیکیەکانیان بووە، لە وەرگرتنی قازانجی مامەڵە سنوورییەکان بێبەری بوونە و پاش هەوڵ و بەدواداچوونی زۆرەوە، لە لایەن هیچ بەرپرسێکەوە وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتە، بۆیە بە نووسینی نامەیەک دەست لە کار کشانەوەی خۆیان هەتا کاتی چارەسەربوونی کێشەکانیان ڕاگەیاندووە.

لەم نامەیەدا کە ٢١ کەس لە دێهیار و ئەندامانی شۆرای ئەو گوندانە واژۆیان کردووە، هاتووە که کێشەی کارتە ئێلێکترۆنیکییەکان لە بەڕێوەبردنی کاروباری پێوەندیدار بەو گوندانە کێشەی ساز کردووه و داوایان کردووه نادادپەروەریی نێوان خەڵکی گوندە سنوورییەکان چارەسەر بکرێت.