کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگە لە سنووەرکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات

22:52 - 2 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگە، هاوکات لەگەڵ ٢٦ی سەرماوەز، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات و جێژنی تایبەت بە دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە لەو شوێنە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە لە سنوورەکانی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان کۆتایی پێهات و پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.

ئەو ڕێوڕەسمە سەرەتا بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتی \'\'ئەی رەقیب\'\' و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان ڕەحیم مەنگووڕی بە نوێنەرایەتی هێزی تایبەت لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخێرهاتنی میوانانی جێژنی دەورەکەی کرد.

دواتر میرۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکرات پەیامێكی تایبەت بە ڕێوڕەسمی دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگەی پێشکەش بە بەشداربووانی جێژنەکە کرد.

عەلیار لە قسەکانیدا گوتی: دانانی ڕۆژێک لە مێژوودا بە ناوی ڕۆژی پێشمەرگە ئەگەرچی ناتوانێت هەموو بایەخ و جوانییەکانی پێشمەرگە پێناسە بکات، بەڵام ئەوەش دەردەخات کە پێشمەرگە ڕۆڵەی نەتەوەکەیە و خەڵکی کوردستانیش ئەو ڕۆڵەیان وەک پێشمەرگە قەبووڵە و شانازی پێوە دەکەن.

ناوبراو لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد: \'\'ئەمڕۆ ناوی پێشمەرگە لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان وەک تاکێک دێت کە دژ بە زوڵم و زۆری و هەرەوها پرسێکی زۆر مەترسیداری وەک تیرۆر شەڕ دەکات و پەیامی ئاشتی و ئازادی پێیە.

دواتر سەلام گردەسووریی بە بۆنەی هاوکات‌بوونی کۆتایی دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی پێشمەرگە و شەوی یەلدا، شەوی لەدایک‌بوونی ڕێبەری گەلی کورد دکتور قاسملوو شێعرێکی لەژێر ناوی یەلدادا خوێندەوە.

لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا سروودی هۆ کاکی پێشمەرگە لە لایەن بەشداربووانی دەورەوە پێشکەش کرا.

پاشان پەیامی دەورەی ٢١٧ی سەرەتایی لە لایەن بەشداربووی دەورە پێژمان شەریعەتیـیەوە خوێندرایەوە.

دواتر شێعرێک لە لایەن خاتوونی پێشمەرگە شادی رەهگۆم لەژێر ناوی وەرە لە مردن نەترسێین لە نووسینی هیوا میرزایی پێشکەش کرا.

پاشان گۆرانییەک لە لایەن کاراون عەبدوڵڵاهی پێشکەش بە ئامادەبووانی دەورەکە کرا.

لە درێژەی بەرنامەکەدا ڕێز لە کاوە فەرزامی پێشمەرگەی هێزی تایبەت لە کێلەشین گیرا.

پاشان ڕاپۆرتی ئامووزشیی دەورە لە لایەن شۆڕش ئەڵاوەیسیەوە خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەشدا، ڕیزە گۆرانییەکی فولکلۆر لە لایەن بەشداربووی دەورە محەممەد محەممەدزادەەوە پێشکەش بە میوانانی جێژنەکە کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا خەڵات بە سەر بەشداربووانی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە، کە لە بواری نەزم و دیسیپلین و هەروەها وانەکان، نێونجی نمرەکانیان بەدەست هێنابوو دابەش کرا.

شایانی باسە بە بۆنەی یادکردنەوەی شەوی یەلدا و هاوکاتبوونی ئەو شەوە لەگەڵ ٨٥-ەمین ساڵڕۆژی لەدایک‏بوونی ڕێبەری نەمر دوکتور قاسملوو، ڕێوڕەسمێک لە سنوورەکانی کوردستان لە لایەن کادر و پێشمەرگەکانی حیزبەوە بەڕێوەچوو.

13074.jpg

13072.jpg

13048.jpg

13054.jpg

13049.jpg

13073.jpg

13050.jpg

13052.jpg

13056.jpg

13055.jpg

13053.jpg

13051.jpg

13057.jpg

13058.jpg

13060.jpg

13059.jpg

13062.jpg

13063.jpg

13067.jpg

13066.jpg

13064.jpg

13065.jpg

13071.jpg