کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

13:21 - 2 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی سەید "کامیل نوورانی فەرد"، سەردانی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

 ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی سەید "کامیل نوورانی فەرد" ئەندامی دەفتەری سیاسیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، سەردانی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبەوە بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێکرا.

لەو سەردانەدا، دوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک پرسی سیاسی و پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،  ئاڵۆگۆڕە سیاسییەکانی ئێران،  هەڕەشەکانی رێژیم لە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵات و ئەرکی سیاسی و نەتەوەیی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات ئاڵوگۆڕی نەزەریان کرد .

لە کۆتاییدا لەسەر پێوەندی دۆستانە و هاوکارییەکانی هەر دوو حیزب جەخت کرایەوە.