کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێك لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی کانادا بۆ بەرزڕاگرتنی شەهیدانی میکۆنۆس بەڕێوە دەچێت

16:49 - 19 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: کومیتەی حیزبی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا سمینارێک بۆ یادی تێرۆر کردنی د.سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە دەبات.

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی کانادا لە ڕێکەوتی یەکشەممە ١٧-٩-٢٠١٧ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ هەتا ٥ی ئێوارە سمینارێک بۆ یادی تیرۆر کردنی ڕێبەر شەهید د.سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆرستانی ڕێژیمی ئێران، بە بەشداری بەڕێز کاک مەنسور عەزیزی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات، د. ڕۆژان ئاشتاب و کاک محەممەد سەدیق ئیبراهیمی بەڕێوە دەبات.