کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بۆ دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی له وڵاتی سویس بەڕێوە دەچێت

17:01 - 12 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی سویس سمینارێک بۆ دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی بەڕێوە دەبات.

لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس
بۆ ئەندامان، دۆستان، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ھەموو کۆردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر.

كومیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ـ سویس لە درێژەی کۆڕ و سمینارەکانی خۆێ، ئەمساڵ بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات سمینارێکی سیاسیی لە دوو پانێلدا بۆ بەڕێز دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی چالاکی سیاسی بەڕێوە دەبات.

بەشداریتان سمینارەکەمان دەوڵەمەندتر دەکات.

پانێلەکان:

١. ڕۆژھەڵاتی کوردستان و حیزبی دیمۆکرات لە بەردەم ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە
٢.ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان و ئەگەر و چاوەڕوانیەکانی بەردەمی.

Datum: Samstag 9 September 2017 13:30 bis 16:30
ئادرەس: Volkshaus Zürich Stauffacher Strasse 60 8004 Züric