کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاسنامەی دەزگای ڕێکخستنی گشتی و یەکیەتیی خوێندکاران بە بۆنەی بەڕێوەچوونی زریانی تویتێری

13:37 - 23 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: دەزگاى ڕێكخستنى گشتیى حیزبی دێموکرات و يەكيەتيى خوێندكاران، لەمەڕ بەڕێوەچوونى سەركەوتووانەى زريانى تويتێرى لە ساڵڤەگەرى تێرۆرى دوكتور قاسملوودا، سوپاسنامەیەکیان بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو سپاسنامەیە بەم چەشنەیە:

لە بەرەبەرى ساڵڤەگەرى تێرۆرى دوكتور قاسملوو و هاوڕێيانى لە ڤييەنى پێتەختى ئوتريش بە دەستى ديپلۆمات ـ تێرۆريستەكانى كۆمارى ئيسلامى، لە ڕاستاى زياتر ناساندنى كەيسى تێرۆرى دوكتور قاسملوو و هاوڕێيانى و لەقاودانى تێرۆريزمى دەوڵەتیی كۆمارى ئيسلامى، دەزگاى ڕێكخستنى گشتیى حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران و يەكيەتيى خوێندكارانى دێموكراتى كوردستانى ئێران، زريانێكى تويتێريان وەڕێ خست، كە كوردانى دڵسۆز و نيشتمانپەروەر بەشدارييەكى چالاكانەيان لەم هەڵمەتەدا كرد، بە جۆرێك كە لە ماوەى دياريكراودا بۆ هەڵمەتەكە، هاشتاگى سەرەكیى زريانە (Ghassemlou#)، كە زياتر لە ٢٦ هەزار و ٥٥٨ جار تويت و ڕيتويت كراوە.

لەو پێوەندیيەدا وەكوو ڕێكخەرانى ئەم زريانە تويتێریيە، بەپێويستى دەزانين كە سپاس و پێزانينى خۆمان ئاراستەى هەموو ئەو نيشتمانپەروەر و دڵسۆزانە بكەين، كە لە سەرخستنى زريانە تويتێريیەكدا يارمەتيدەرمان بوون.

دەزگاى ڕێكخستنى گشتیی حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران

يەكيەتيى خوێندكارانى دێموكراتى كوردستانى ئێران