کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران ڕاو و ڕووت دەکات

18:50 - 14 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: دزی و ڕاو و ڕووتی هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە کوردستان درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند ڕۆژ پێش هێزێک لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران هێرش دەکەنە سەر هەوارگەی "کونەکوتێر" لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و بە زۆر هەموو مەڕی، مەڕدارانی ئەم هەوارە لەگەڵ خۆیان دەبن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو بارەیەوە باسی لەوە کرد، ڕۆژی دواتر چەند کەس لە خەڵکی زەحمەتکێشی "هالولان" کە ئەم هەوارە و مەڕەکان هی ئەوانن، دەچنە مۆڵگەی دوژمن، پێیان دەلێن کە ئەم مەڕە هی ئێمەیە بە ئیجازەی ئیدارەی ئاژەڵداری هاتوونەتە ئەو هەواره.

ئەو هەواڵنێره باسی لەوەش کرد،  دوای بەدواداچوونی خەڵکی ناوچە بۆ وەرگرتنەوەی مەڕ ماڵاتەکانیان؛ بەڵام ئەم دژی گەلیانە لەباتی ئەوە وڵامی داخوازی ئەوانە بدەنەوە، بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە چەند کەس لە خەڵکی مەڕەکانیش دەسبەسەر دەکەن و دوایان لێ دەکەن هەتا ١٥٠ میلیۆن تمەن نەدەن مەڕەکانیان وێ نادەنەوە.

لەو پێوەندییەدا شەوی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، جێگیر لە پاسگای "سارەوڵڵا"ی گوندی "هێق"، دەستیان بەسەر زیاتر ٩٠٠ سەر مەڕوماڵات، لە سنووری شاری شنۆ داگرت.

هێزەکانی سپای ڕێژیم بە ٦ ماشێنی نیزامیی، ئەو مەڕوماڵاتانەیان بردووە. ئەو مەڕ و ماڵاتە، هی ئەو ئاژەڵدارانە بووە، کە بۆ لەوەڕاندن هێنرابوونە ناوچە کوێستانییەکانی شاری شنۆ.