کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان دیداری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشه‌مه رێکه‌وتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، مسته‌فا هێجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوڕێ لەگه‌ڵ هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیان کرد و لەگه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه کۆبوونه‌وه.
له‌و دیداره‌دا هه‌ر یه‌ک له به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، به‌رپرسی مێزی ئێران و لێپرسراوی به‌شی مافی مرۆڤی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ئامادە بوون.
له‌و چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا پرسی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران، دانوستانی نێوان وڵاتانی ١+٥ و رێژیمی ئیسلامی و رۆلی ئەو رێژیمە له قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، باسیان لێوه کراوە.
لە پێوه‌ندی لەگه‌ڵ کوردستانی رۆژهەڵات، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، ئاماژه‌ی به ناڕهزایهتییەکانی ئه‌و دوایییانەی خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت هه‌ر دوو شاری مه‌هاباد و سه‌رده‌شت کردووە و وتوویەتی: زه‌بر و زه‌نگی رێژیم به‌رانبه‌ر به کوردی رۆژهه‌ڵات له ئاستێک دایه که خه‌ڵک هه‌ر کات ده‌رفه‌تێکیان بو بڕه‌خسێت، ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به رێژیم ده‌رده‌بڕن.
دوای گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا، شاندی کاربەدەستانی ئاڵمان سپاس و پێزانینی خویان بو ئه‌وچاوپێکه‌وتنه ده‌ربڕی.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرانی رۆژنامه‌ی بیلدی ئاڵمان بە فەرمی بانگهێشتی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کردووە و پاش سەردانی مستەفا هێجری وتووێژێکیشیان لەگەڵ پێک هێناوە.