کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمینارێک بۆ یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی سوئید بەڕێوە چوو

12:50 - 30 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری ئیسكیلستونای وڵاتی سوئید سێمیناڕێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی  ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، سێمینارێک سەبارەت بە یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەبات و تێکۆشانی ئەو حیزبە، لە شاری ئێسکلیستونا بە بەشداریی دەیان کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، هەروەها بە بەشداریی بەڕێز مامۆستا مەلا "حەسەن شیوەسەڵی" ئەندامی ڕێبەری حیزب، بەرپرسی كۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوئید و هەروەها نوێنەری هێندێک لە لایەنە سیاسییەکانی دانیشتووی شاری ئێسکیلستونا، لە شاری ئێسکیلستونا بەڕێوە چوو.

سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی " ئەی ڕەقیب"، لە لایەن کۆڕی هونەریی یەکیەتیی لاوان و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کورستان، بەتایبەت شەهیدانی تازەی ڕاسان دەستی پێ کرد.

پاشان " کەیومەرس خوسرەوی" پارچە شێعرێکی به زاراوەی شیرینی کەڵهوڕی پێشکەش کرد.

دواتر کورتە فیلمێک لەسەر خەباتی حدکا و ڕاسانی شاخ و شار پێشان درا.

لە بڕگەیەکی دیکەی سێمینارەکەدا، پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری ئیسكیلستونا، لە لایەن "حەبیب بەهرامیـ"ـیەوە، بەرپرسی كۆمیتەی حیزب لەو شارە پێشکەش کرا.

شایانی باسە لەو سێمینارەدا مەلا "محەممەد جوانڕۆیی" و دوکتور " ئیدریس ئەحمەدی"، وەک کۆڕگێڕ بەشدارییان کرد و لە پێوەندی لەگەڵ ٢٥ی گەلاوێژ، حیزبی دێموکرات، خەبات و تێکۆشانی ئەو حیزبە، ڕاسان و هەروەها گرینگیی لێک گرێدانی خەباتی شار و شاخ، هەر یەکە و باسێکی گرینگ و پڕنێوەڕۆکیان پێشکەش کرد.

لە نێوئاخنی سێمینارەکەدا، برووسکەی پیرۆزبایی ئەم حیزب و لایەنانەی خوارەوە پێشکەش کرا.

ـ حیزبی شیوعیی كوردستان

ـ پارتی دێموكراتی كوردستانی سووریه 

ـ ناوەندی یەکیەتیی کوردانی گشتیی لە سوئید

ـ ماڵپەڕی خاكەلێوە 

ـ تەلەفزیۆنی ئازادی 

سێمینارەکە بە پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی ڕێزلێنانی کۆمیتەی حدکا لە شاری ئێسکیلستونا بە هاوڕێیانی کۆڕگێڕی سێمینارەکە کۆتایی پێ هات.