کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین سێمینارێكی ته‌شكیلاتی له وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێوه چوو.
به بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆری دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی، له وڵاتی نۆروێژ سێمینارێک له لایه‌ن دوكتور حوسێن خه‌لیقی و ئێبراهیم لاجانی بەڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای سێمینارەکە به سروودی نه‌ته‌وەیی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان گرتەیەکی ویدئۆیی له وته به‌نرخه‌كانی شه‌هیدی نه‌مر له لایه‌ن سه‌لیم شێخی پووره‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
پاشان له لایه‌ن خاتوو كوردستان سەلاحیـیەوه هۆنڕاوه‌یەک پێشكه‌ش كرا.
دواتر دوكتور خه‌لیقی باسێكی تێر و ته‌سلی له سه‌ر خه‌بات، كه‌سایه‌تی و تێكۆشانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و ڕۆلی شه‌هیدی نه‌مر له بەرەو پێشبردنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
له به‌شی دووهه‌می قسه‌كانیدا دوكتور خەلیقی ئاماژەی به ڕێفراندۆمی كوردستان و زەروورەتی پشتیوانیی گه‌لی كورد له‌و هه‌نگاوه پیرۆزه كرد.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەو سێمینارە یاده‌وه‌رییه‌ک له لایه‌ن ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌نا‌وه پێشكه‌ش كرا.
به‌شی دووهه‌می سێمیناره‌كه به شێعرێك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه ده‌ستی پێكرد و دواتر یاده‌وه‌رییه‌کی دیکە له لایه‌ن مام عه‌لیـیەوه پێشكه‌ش كرا.
پاشان ئیبراهیم لاجانی به‌رپرسی كۆمیته، باسێكی بەنرخی له سه‌ر كه‌سایه‌تی شه‌هید دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی و خه‌بات و تیكۆشانی ناوبرا بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران و كوردستان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد.