کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی چالاکانی مەدەنیی خوڕەماوا لە بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی

12:34 - 5 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵات، بە سەرادنی بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی لە چالاکیی بۆ پێشگرتن لە ئێعدامی ئەو زیندانییە کوردە بەردەوامن.

لە درێژەی پاڵپشتیکردنی چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵات لە بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە کەمپەینی "نا بۆ ئێعدام" چالاکانی مەدەنیی خوڕەماوا بە سەرادن لە بنەماڵەی ڕامین، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر ئێعدامی ئەو زیندانییە کوردە دەربڕیوە و ئەو بڕیارەیان مەحکووم کردووە.

چالاکانی مەدەنیی خوڕەماوا بە بەشداریی لەو کەمپەینە، داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵات کردووە، کە بە یەکدەنگی، پێش بە ئێعدامی ڕامین حوسێن‌پەناهی بگرن.

لە هەفتەی ڕابردوویشدا، چالاکانی مەدەنیی ئیلام، سەردانی بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهییان کردبوو و داوای ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە کوردەیان کرد، بەگشتی چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵات، لە شارە جیاوازەکاندا، بە سەردانی بنەماڵەی ڕامین، داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ناوبراو دەکەن.