کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی قایممەقامیی کۆیەیان کرد

18:18 - 11 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سەردانی قائیم‌مەقامیی شاری کۆیە، بەشدارییان لە ساڵیادی ناودێر کردنی شاری کۆیە کرد.

ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی، هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری"، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی "حاکم تاریق حەیدەری"، قائیم‌مەقامی شاری کۆیە، بەشدارییان لە ٤٩مین ساڵی ناودێرکردنی شاری کۆیە کرد.

ئەو فێستیڤاڵە لەژێر سەرپەرەستیی "قوباد تاڵەبانی"، جێگری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بناری هاوینەهەواری کۆسار لە هەیبەت سوڵتان بەڕێوە چوو.

ئەو فێستیڤاڵە بۆ دووهەمین ساڵە کە بە فەرمی بەڕێوە دەچێت.