کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد

12:58 - 9 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە شاری کۆیە کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری"، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی دەسبەکاربوونی "بورهان سەعید سۆفی"؛ وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیە، سەردانی ئەو مەڵبەندەیان کرد.

لە لایەن "بورهان سەعید سۆفی" و هەڤاڵانییەوە پێشوازی لە شاندی حیزبی دێموکرات کرا.

لەو سەردانەدا شاندی حیزبی دێموکرات، وێڕای پیرۆزبایی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات لە "بورهان سەعید سۆفی"، پێداگریان لەسەر پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە.