کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەشەمین فێستیڤاڵی \" دەف نەوای ڕەحمەت \" لە شاری سنە بەڕێوەچوو

17:29 - 25 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: شەشەمین فێستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت بە بەشداریی ٢١ پارێزگای ئێران لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان، شەشەمین فێستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمت بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان و گرووپە دەفژەنەکانی سەرتاسەری ئێران، لە هۆڵی سینما بەهمەنی شاری بەڕێوەچوو.

بەرپرسی بیاڤی هەنەریی پارێزگای سنە، لە دەستپێکی کردنەوەی ئەو فێستیڤاڵەدا ڕایگەیاند: دەف و ژەنینی دەف لە کوردستان تەنیا ئامێرێک نیە، بەڵکوو لە کۆنەوە ئەو ئامێرە عیرفانیە تێکەڵ بە هەناو و دەرونی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە.

ئەمین مورادی لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد؛ مۆسیقای ژەندنی دف لە تەنیشت ناوی خوداوە، سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت و ئەمەش شاری سنەی وەکوو پێتەختی دەف ناساندووە.

بەوتەی بەڕێوەبەری شەشەمین فێستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت، ڕۆژی پێنج‌شەممە، لە باڵاخانەی خەسراواخەسرەوئاوای شاری سنە، بەشێوەی گرووپی، ١٠٠٠ دەفژەن هونەری ژەنینی دەفی خۆیان وێنا دەکەن.

هەروەها لەو فێستیڤاڵەدا، ڕێز لە مامۆستا حەمید ڕەزا ئەردەڵان مووزیسیەنی ناوداری کورد دەگیرێت و هەروەها ڕێز لە دوو مامۆستای بەندبێژی پارێزگای سنە بە ناوەکانی سەید محەممەد زاهید ئیبراهیمی و سەید بەهادین حوسێنی دەگیرێت.

پێشتریش، لە چوارەمین فێستیڤاڵی دەفژەنی‌دا، ڕێز لە کار و چالاکییەکانی مامۆستا بیژەن کامکار گیرابوو.

ئەو فێستیڤاڵە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری سنە بە بەشداریی ٢١ پارێزگای ئێران بەڕێوەدەچێت و ئامانج لەو فێستیڤاڵە ناساندنی هونەری دەفی کوردستان بە سەرتاسەری ئێران دیاری کراوە.

بیژەن کامکار، سەید عەلائودین یاسینی، شوکروڵڵا حەیاتی و مێهدی ئەحمەدی وەکوو لێژنەی داوەریی ئەو فێستیڤاڵە دەستنیشان کراون.