کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فاکت له سه ر ئیران

18:42 - 7 خاکەلێوه 2717

سەنار ئەرس‌زادە

وەڵام دانە‌وە‌یەک لە ڕێكە‌وتی ١٩/٣/٢٠١٧ لە لایەن سەننار ئەرەسزادە لە سە‌ر نووسراوه‌یه‌کی ئاندریا دە گوبیس کە لە ڕێكە‌وتی ١/٢/٢٠١٧ لە ڕۆژنامە‌ی (‌فریهێتن Friheten)ی نۆڕوێژ بڵاو كرابووە‌وە.

ئاندریا دە گوبیس لە نووسراوەکەی خۆیدا ڕە‌خنە‌ ئاراستە‌ی ئەو بابەتەی پێشووی من دەکا کە لە سەر جینایە‌تە‌كانی ڕە‌فسە‌نجانی و سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بڵاوم كردبووە‌وە. هە‌روەها نووسراوەکەم بە‌رچاوڕوونیێکە بۆ هە‌ندێك لە هاوڕێیانی نۆروێژیم کە تامه‌زرۆی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و په‌یوه‌ندی حیزب لەگەڵ پارتەکان و خەڵکی بە‌شەکانی تری کوردستانن.

تیتری نووسراوه‌کە‌ی ئاندریا دە گوبیس نا بەو شێوە‌ توندە دژی تاران بوو.

نووسه‌ر له نووسینه‌کە‌یدا بەرپەرچی من دە‌داتە‌وه و دەڵێ: شەیتانی کردن و هێرش كردنە‌سە‌ر سیستمی ئاخوندیی تاران لە ڕاستای خە‌تی ئیمە‌دایە. بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوە کە چالاكی کورد سەننار ئەرەسزادە تانه و تەشە‌ر و تاوانی ناڕاست بە دژی سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بڵاو بکاتەوە. بەداخەوە بە‌شێک لە بزووتنە‌وە‌ی کورد لەگەڵ ڕێژیمی توركیا و ئیسرائیلدایە، بە تایبەت ئەو ناوچە ئازادەی عیراقیش لە هەولێر بە دەستی بارزانیی مافیا بە‌ڕێوە دەچێت و ئەو سیاسەتە بە هەمان شێوە لە کوردستانی سووریە بەڕێوه دەچیت و داوا لە ڕۆژنامە‌ی (فریهێتن Friheten) دەکا کە پێش بە بڵاو بوونەوەی ئەو نووسراوانە بگیردرێ.

دەقی نووسراوه‌کەی سەننار ئەرەسزادە:

کوردەکان و زوربەی هەرە زۆری پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە سەربەخو بوونە و فێربوونە کە بڕیاردەر بن لە کاروباری سیاسیی خۆیان و بەتایبەت ئەو ناوچە‌ی کە خەڵکی خۆیان تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.

پاییزی ١٩٨٠، شەڕ لە نێوان ئێران و عێراقدا هەڵگیرسا و لە هەمان کاتیشدا شەڕێکی قورس لە بەینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حدکا و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبوو. ئەوکات ئێران پڕوپاگەندەی بڵاو دەکردەوە کە گۆیا کوردەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوكارییە‌كی نزیك و پتەوی لەگەڵ ڕێژیمی سەدام حوسه‌ین هەیە و ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسییه بە دژی کوردکانی باشوور دەشکێتەوه.

له لایه‌کی ترە‌وە لە بەینی کوردەکانی باشوور و سەدام حوسه‌یندا شەر بوو. دوای ڕووخانی ڕێژیمی سەدام حوسه‌ین کوردەکانی باشوور هیچ بە‌ڵگە‌یک و هیچ شتێکیان نەدۆزییە‌وە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەلەیهکی کردبێت لە هەمبەر کوردکانی باشوور، بەلکوو بە پێچه‌وانه‌وە هەرکات کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ڕۆژهەڵات خە‌بات وتێکۆشانیان کردبێ، بە دژی ئیران بپ وه‌رگرتنی ئازادی و سە‌ربە‌ستی و ماف و حە‌قی خویان، بە‌‌خێرایی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە تاوانبار دەکرێن کە ئە‌مە‌ریكا، ئیسراییل و عه‌ره‌بستانی سعوودی پشتیوان و دنه‌دەری ئەوجووڵانه‌وه‌ن بە دژی ئێران.

لێرەدا باسم کردووه کە؛ لە ماوە‌ی ئەو ٣٨ ساڵەدا کە کۆماری ئیسلامیی ئیران ئەو ناوچه‌یە بە‌ڕێوه دەبات، هەموو ڕۆژێك چە‌ندین کورد کە کرێکار، چالاکی سیاسی یا پێشمه‌رگەی کۆمه‌ڵە یان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن شەهید دەکرێن و بێ ئه‌وه‌ی کە ئە‌مە‌ریكا ، ئسراییل یا عه‌ره‌بستان سعودی دژکردەوە نیشان بدەن لە هەمبەر ئەو جینایه‌تانه‌ی کوماری ئیسلامی.

ئەگەر ئەوان پاڵپشتی کورد بان ئێستا کورد وڵاتی خوی دەبوو. کورد حەقی خۆیەتی کە ناوچەی خۆی بەدەستی خۆی بەڕێوە بەرێت، بۆ دابین کردنی ئاشتی هەتاهەتایی بۆ خەڵک.

نابێت کورد ئیزن بدات کە کوردستان بە دەستی خەڵکی فاشیست و توندڕە‌و و دواکەوتوو بەڕێوه ببردرێت. بە‌ڵێ ئەوە ڕاستە کە کوردەکانی باشوور پێوندیی ئابوورییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئیران هەیە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە بارزانی مافیایە. با لە یادمان نەچێت ئەگەر ئیرادەی بارزانی و پێشمە‌رگە‌کانی نەبایە ئێستا ئەو ناوچه‌یە لە دەستی داعشدا بوو. ئەگەر بارزانی مافیایە، ئەوکات خەڵک لە دەوری مافیایه‌ک خۆی قوربانی نەدەکرد. هەروەها هەندێك وڵات بە‌ بێشەرمانە دەڵێن کە پ ک ک پارتێکی تێرۆریستیه، لە کاتێکدا شارەکانی کوردستانی باکوور ڕۆژانه لە لایه‌ن حکومه‌تی فاشیستی تورکیەوە بۆمباران دەکرێت کە گە‌ورە‌ ومنداڵ دەبن بە قوربانیی بۆمبەکان.

گەر مرۆڤ كە‌مێك بیری لێ بكاتەوە، یە‌كسەر بۆی دەردەکەوە کە ناحەزان و دوژمنانی نە‌تە‌وه‌ی کورد وەکوو فاشیستەکان و نەتەوە پەره‌ستەکانی فارس، تورک، عه‌ره‌ب و موسوڵمانە توندڕە‌وەکان، بەردەوامن لەسەر بڵاوکردنەوی پڕوپاگەندەی پڕوپووچ و بێ‌مانا. بۆ ئه‌وه‌ی کە کورد لە ژێر سێبە‌ری زوڵم و ستەمی خویاندا ڕابگرن.

لە بەشێکی دیکەی ئەونوسراوه‌یەدا بە وردی و بە هێنانەوه‌ی داكیۆمێنت باس لە کردنه‌وه‌ی دۆسیه له سه‌ر ئێران له ساڵه‌کانی ٢٠٠٥ ،٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ له دادگاکانی وڵاتی ئارژانتین کراوە کە لەوێدا ئێران بە بکەری سه‌ره‌کیی تەقینه‌وه‌ی سەنتەری جوولەکەکان تۆمه‌تبار کرا.

لە ساڵی 2006 دادگای وڵاتی ئارژانتین وێنەی ئەم گەورە تێرۆریستانەی بڵاو کردەوە کە بریتی بوون له؛ عەلی ئەکبەر هاشمیی ڕەفسەنجانی، عەلی فەلاحیان، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، مۆحسێن رەزایی، عێماد فایزموغنیە، مۆحسێن ڕەبانی، ئەحمەد وەحیدی و ئەحمەدڕەزا ئەسغەری، کە وه‌کوو تێرۆریست بە خەڵکی جیهان ناسێندارن.

لە بەشێکی دیکەدا بە تێروتەسەلی باس لە چۆنیه‌تی داڕشتنی پیلانی تێرۆریستیی ڕێژیمی كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئیران کراوە کە چۆن مامۆستا و ڕێبە‌ری گە‌لی کورد دوکتور عە‌بدولـڕە‌حمان قاسملوو لە‌گە‌ڵ هاوڕێی تێکۆشە‌ر کاک عە‌بدوڵڵای قادری‌ئازە‌ر شە‌هید دەکەن و هەروەها باس لە ڕۆڵی وڵاتی ئۆتریش کراوە کە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانی لە ڤییە‌نەوە بۆ تاران ئیسکۆرت کرد.

لە کوتاییدا باس لە کارەساتی میکۆنووس کراوە کە ئێران هێرشێکی تێرۆریستی کرد بۆ سە‌ر ڕێستورانی میکۆنووس لە‌ شاری بێرلینی ئاڵمان و له‌و هێرشەدا دوکتور سادق شەره‌فکەندی و هاوڕێیانی شەهید کران و دادگای وڵاتی ئاڵمان ڕێبەرانی ئیرانی وەکوو بکەری سه‌ره‌کیی ئه‌و تیرۆره ناساند. هەروه‌ها باس لە ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندیی بەینی ئێران و ئورووپا کراوە دوای بڕیاری دادگای میکۆنووس.

لە کوتاییدا لە لایەن نووسەرەوە ٢٦ لاپەڕە لە جینایە‌تە‌كانی ئێران بە زمانی ئینگلیزی وەکوو داكیۆمێنت ڕادەستی بەڕێوەبەرانی ئەو ڕۆژنامەیە کرا.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.