کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فایلێکی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کرایەوە

17:26 - 22 پووشپەڕ 2718

ڕۆژنامەی کوردستان، زمانحاڵی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ٢٩مین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، فایلێکی تایبەت بڵاو کردەوە کە دەیخاتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەم فایله‌ی تایبەت ئەم بابەتانەی لەخۆوە گرتووە:

ئێران، سوسیالیزمی دێموکراتیک و خەباتی نەتەوەیەکی بندەست  لە نووسینی: ئارش ساڵح

تێرۆریزم لە روانگەی جیاوازەوه لە نووسینی : دکتور قاسملوو

سێ قۆناغ لە فکری سوسیالیستی قاسملوودا لە نووسینی: دوکتور ئیدریس ئەحمەدی

قاسملوو، ڕێبەرێک کە کۆمەڵگاکەی خۆی بەباشی ناسی لە نووسینی: جەماڵ فەتحی

جوغرافیای کوردستان لە دیدی دوکتور قاسملووەوە! لە نووسینی :ئاوات سارۆج

تێز و كرده‌وه‌كانی قاسملووی حه‌كیم، ده‌وای گرفته‌ سیاسییه‌كانی گشت به‌شه‌كانی كوردستانه‌! لە نووسینی مامۆستای زانکۆ: شەریف هەژاری

وتووێژی تەلەفزیۆنی"ایرانیان"ە لەگەڵ رێبەری شەهیدمان د. قاسملوو کە لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی لە پاریس لە لایەن بەرێز عەلی لیمۆنادی-یەوە ئەنجام دراوە و لە بەر گرینگییەکەی لێرەدا دەیخەینە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.

ئامادەکاران: ئاسۆ کەنعانی – ئارمان حوسێنی – ئاویەر شێخی

رێبواری ماندوونه‌ناس

تێڕوانینی دوکتور قاسملوو لەسەر ئەدەب و ھونەر بەتایبەتی روانگەی لەسەر مامۆستا ھێمن موکریانی  لە نووسینی: شاھۆ ٢٢ ـ مەریوان