کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"دەنگی منداڵانی کۆبانێ و شنگال\" بە رێنوێنیی بەهمەن قوبادی ساز دەکرێت

16:33 - 24 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: پڕۆژەی فیلمی بڵێندی سینەمایی دەنگی منداڵانی کۆبانێ و شنگال بە رێنوێنیی سینەماکاری ناوداری کورد بەهمەن قوبادی ساز دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەهمەن قوبادی سینەماکار و دەرهێنەری ناوداری کورد وەکوو مامۆستا و رێنوێن‌کار لەو فیلمەدا کار دەکات.

ئەو فیلمە باس لە بەسەرهات و ئەزموونەکانی ژیانی رۆژانەی منداڵانی کۆبانێ و شنگال دەکات کە بە هۆی شەڕ لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش لە کەمپەکان ژیان بەسەر دەبەن و باسی پەیهاتە و بوونی ئەوان لەم شوێنانە دەکات.

لەو پرۆژەیەدا، ٦ فیلمساز لە هەرێمی کوردستان و تورکیا لە تەنیشت ئەو منداڵانەی کە لە کەمپەکان بە هۆی شەڕ ئاوارەبوونە دەمێننەوە و لە ماوەی دوو مانگدا بنەما سەرەتاییەکانی سینەما و وێنەگرتن فێری ئەو منداڵانە دەکەن کە تووشی شەڕ بوونە.

ئەو منداڵانە لە چوارچێوە تیمی ٦ تا ٨ کەسیدا کار دەکەن تا بتوانن بیرەوەریی، رەنج و هیواکانی خۆیان لە چوارچێوەی وێنەدا بگرن.

قوبادی ئامانج لە سازکردنی ئەو فیلمەی بۆ فێرکردنی منداڵان و مێرمنداڵێک کە لەم ناوچانەدا لەژێر گوشاری راستەوخۆی شەڕ لەگەڵ داعشدا بوونە و ئەوەیکە بەسەریاندا هاتووە لە رێگای کامێراوە وێنەیان گیراوە، بەڵام هیچ کات لە روانینی خۆیانەوە سەیری ئەم روداوانەیان نەکردووە و زۆربەی توێیە شاراوەکانی ئەم کارەساتە لە تەپوومژێکی لێڵدا شاردراوەتەوە کە مەبەست لەو فیلمە نیشاندنی ئەم نەبیندراوانە لە نیگای ئەم منداڵانەیە.

ئەو سینەماکارە کوردە لە درێژەدا رایگەیاند، ئەو کارە بۆ ئەوەیە کە منداڵان بتوانن ئەم کارەساتە لە روانینی خۆیان بگێڕنەوە، و بۆخۆیان گێڕانەوەیەکی راستەوخۆ بن و دنیا لە رووداوەکانی دەورووبەریان ئاگادار بکەنەوە و وتی، کۆی ئەم کورتە فیلمانە دەکرێن بە فیلمێکی بڵنی سینەمایی بۆ بەشداریی لە فێستڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم و هەروەها لە زانکۆ و ناوەندە زانستییە جۆراجۆرەکانی جیهان نمایش دەکرێت.

بەھمەن قوبادی پلانداڕێژی سیناریۆ و بەرھەمھێنەری پڕۆژەی فیلمی بڵێندیی سینەمایی دەنگی منداڵانی کۆبانی و شنگالـە و بەرپرسی پلانی ئەم بەرھەمە لە ئەستۆی شاھۆ نیعمەتییە و بەرھەمھێنەری ئەم پڕۆژەیە لە ئەستۆی کۆمپانیای سینەمایی مژ فیلمـە.

گادەر. د