کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

12:27 - 9 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەبارەت بە دوایین چالاکییەکانی هێزی پیشمەرگە و دەسکەوتەکانی ئاگادارییەکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ئاگاداری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی "دۆڵ"ی ورمێ کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە پێکهینا کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی گەل بەرەوڕوو بوویەوە.

لە درێژەی چالاکی و تێکۆشانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ٩٧ی هەتاوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی "نەناس" سەر بە ناوچەی "دۆڵ"ی ورمێ کۆبوونەوەیان بۆ خەڵکی ئەو گوندە پێكهێنا کە لەگەڵ پێشوازی گەرم و کەم‌وێنەی خەڵک بەرەوڕوو بوویەوە و بووە مایەی خوشحاڵی خەڵک و بەشدارانی کۆبوونەوەکە.

لەم کۆبوونەوەیەدا هێزی پیشمەرگە سەبارەت بە ڕاسان و خەباتی نوێی خۆرهەڵات و پیلانەکانی رێژیم بۆ خەڵک قسەیان کرد؛ دواتر کۆمەڵێک تراکت و وێنەی شەهیدانیان لە نێو خەڵک بڵاو کردەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی خەڵک، پێشمەرگەکانی کوردستان ئەو ناوچەیان بەجێهێشت و درێژەیان بە مەئموووریەتەکانیان دا.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٩ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی