کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرهەنگی مەتەلی زاگرۆس چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

16:47 - 4 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: کتێبی فەرهەنگی زاگرۆس کە هەڵگری یەک هەزار چەمک و مەتەڵە لە لایەن زانکۆی ئازاد چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان فەرهەنگی مەتەڵی زاگرۆس بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە و ئەو فەرهەنگە وەک دوو واحیدی دەرسی بە خوێندکارانی زانکۆکان دەدرێت.

ئەو فەرهەنگە لە دوو قۆناغی کاردانی و کارناسی‌دا دەخوێندرێت و دەبێ خوێندکاران بیخوێنن.

ئەو کتێبە لەلایەن عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا زادە و دوکتور پەیمان ڕەزوانی کۆکراوەتەوە و لە لایەن دوکتور \'\'ئیبراهیم ئیسماعیل پوور و دوکتور ئیسماعیل مستەفا زادە و قەرەنی ئەمین پوور پێداچوونە و ئێدەیت کراوە.

هەروەها ئەو کتێبە لەلایەن هەیئەتی زانستیی زانکۆی ئازادی بۆکانەوە تەئید کراوە.