کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییەکی بەوەفای پێشەوا قازی محەممەد بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت

11:31 - 21 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: یەکێک لە قوتابییە وەفادارەکانی پێشەوا قازی محەممەد، لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاجی مامۆستا مەلا "ڕەشید قەرەنیزاده" مامۆستای پێشووی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

حاجی مامۆستا لە گوندی "قەرەگۆل" چاوی بە دنیا هەڵێناوە و دواتر وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و قوتابی پێشەوا ڕۆڵی بەرچاوی لە دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا هەبووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕی ناوچەکە بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانیشی وەفادار بە ڕێبازی پێشەوای مامۆستای مایەوە.

تەرمی حاجی مامۆستا لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە شۆڕشگێڕه دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.