کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی کوردستان یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیرا

12:35 - 23 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: بۆ چەندەمین جار لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستاندا بەبۆنەی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.

لە بەرەبەری هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی بانە، مەهاباد و ورمێ چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ئەم یادە ئەنجام دا.

ئەو شوێنانەی لە شاری بانە چالاکییان تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە: گەڕەکەکانی گوڵشار، پارکی دانش و ئاموزش، شارەکی  وەحیدی، گوندەکانی ساوان و وشکەدەرێ و جادەی بانە بۆساوان.

هەروەها لەم شوێنانەی شاری مەهاباددا چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو: گەڕەکی سەیدنیزام، سێڕای وەفایی، چوارڕێیانی ئازادی، گوندی کەریزەی شێخان، گۆکتەپە.

لە شاری ورمێش لەم شوێنانەدا چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچووە : گەردشگای بەندی ورمێ، دیزەی سیاوش وناوچەی مەرگەوەڕ.