کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە فڕۆکەخانەی لەندەن چەندین کەرەستەی مووشەکی گیراون، کە ویستراوە بۆ ئێرانی ببەن

12:32 - 14 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: لە فڕۆکەخانەی لەندەن، دەست بەسەر هەندێک کەرەستە گیراوە، کە بۆ پاڵاوگەی نەوت لە ئێراندا دەنێردرا، هەتا لە بواری پیشەی مووشەکیی بەکار بێنن.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، بەشی پشکنینی فڕۆکەخانەی "هیسرو"ی لەندەن، لە کاتی پشکنینی بارەکاندا، چەند حەڵقە لاستیکی "o-ring" دەبیننەوە، کە بۆ پاڵاوگە نەوتییەکانی ئێران دەنێردرا.

بەشی پشکنینی فڕۆکەخانەی لەندەن، بە توێژینەوە لەسەر ئەو کەرەستانە ڕایگەیاندووە، کە بە هۆی ئەوەی ئەو کەرەستانە، جیا لە پیشەی نەوت، بۆ کڵاوەی مووشەک بەکاری دێنن،  دەستیان بەسەردا گیراوە.

دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەرەستانە، میدیاکان و جێگری نووسینگەی سنوورییی بریتانیا لە فڕۆکەخانەی لەندەن، ڕایگەیاندووە: ئەو کەرەستانە بۆ ڕاکێشانی بۆڕی نەوت بەکار دێن، بەڵام بۆ سازکردنی مووشەکیش دەتوانرێت کەڵکیان لێ وەربگیردرێت، هەر بۆیەش کارمەندان ئێمەیش نەیان هێشتووە بۆ ئێران بنیردرێن.

بەپێی یاسای گەمارۆوەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، فرۆشتن، هەناردەکردن و گواستنەوەی ئەو کەرەستە و تکنۆلۆژییانەی کە پەیوەندیان بە کاروباری مووشەکییەوە هەیە، لە ڕێگەی بریتانیاوە بۆ ئێران قەدەغەیە.