کوردستان میدیا: ڕەوتێکی نوێ لە ئێعدامەکان لە ئێران دەستیان پێکردووە و تەنیا لە ماوەی ١٧ ڕۆژدا ٥٦ کەس لە زیندانەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون، کە بۆ هەر ڕۆژێک دەکاتە نیزیک بە ٤ کەس.
هەواڵدەریی هەرانا بڵاوی کردەوە؛ ئەم ئێعدامانە لە شارەکانی شاهروود، گۆرگان، کەرەج، ورمێ، میناب، شیراز و تەورێز ئەنجام دراون.
بە وتەی چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ، ئەم ڕێژە لە ئێعدامەکان لە وەها ماوەیەکی کورتی زەمەنیدا لە ٢ ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، ٨ کەس ئێعدام کران کە سەرجەم ئەو زیندانیانە کورد بوون.
تۆمەتی وەپاڵ دراوی ئەم ئێعدام کراوانە بریتییە لە؛ قاچاغی ماددە سڕکەرەکان، دزی، قەتڵ، و دەستدرێژی.
ساڵی ڕابردوو لێبووردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی زۆرـی ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێراندا نیگەرانیی خۆی دەربڕی و ئەو دادگایانەی کە ئەم حوکمانە دەر دەکەنی بە ناسەربەخۆ و لاگیر وەسف کرد.
بە گوتەی ئەو ڕێکخراوە، ئێران ساڵی ڕابردوو، پاش چین دووهەمین وڵات لە بواری ئێعدامدا بووە.