کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی ئیتالیا دەرهێنەرێکی کورد، خەڵاتی باشترین دێکیۆمێنتی بە دەست هێنا

22:32 - 5 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: بەرهەمی دەرهێنەرێکی کورد، خەڵاتی باشترین دێکیۆمێنتی کورتی بەشی نێودەوڵەتیی فێستڤاڵی لۆکانیای Lucania ئیتالیای بە دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرهەمی دێکیۆمێنتی لە تەنیشت من (در کنار من) لە دەرهێنان و نووسەریی زانیار محەممەدی نکوو خەڵاتی باشترین دێکیۆمێنتی کورتی بەشی نێودەوڵەتیی فێستڤاڵی لۆکانیای Lucania ئیتالیای بە دەست هێنا.

ئەو دێکیۆمێنتە ماوەکەی ٦ خولەکە، کە لە لایەن ئەو دەرهێنەرە کوردە دروست کراوە.

هەروەها ئەو دێکیۆمێنتە پێشتریش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی CSFF ئامریکا خەڵاتی بە دەست هێنابوو.

زانیار محەممەدی نکوو ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە بۆکان لەدایک بووە و کارناس و مامۆستای وەزرشه.

ناوبراو ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی‌، بە کورته فیلمی وەکوو زیندوویەک (شبیه یک زنده) کاری پڕۆفێشناڵی خۆی دەست پێکرد و دوای ئەو دێکیۆمێنتی لە تەنیشت من (در کنار من) و کورتە فیلمی چیرۆکیی بیرەوەرییە قوڕینەکانم (خاطرات گلی من) دروست کرد.