کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پادگانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران ئاڵای کوردستان هەڵکرا

13:22 - 20 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەردا بۆ مەحکوومکردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران، لە پادگانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران لە "جەڵدیان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پادگانی ئەرتەشی جەڵدیان، تیپی ١٦٤، هەڵکەوتوو لە سێڕێیانی شنۆ ـ پیرانشار بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن، بە دروشمنووسین و نەخشاندنی ئاڵای کوردستان نەفرەت و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە.

لەو چالاکییەدا، دروشمی وەک: "قاسملوو قامووسێک بۆ ژیان"، "ڕاسانەوە، دەسپێکی گەشەی سیاسی"، "بژی ڕاسان"، "قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە"، "دوکتور قاسملوو وانەیەک بۆ خەبات و وانەیەک بۆ ڕابردوو" نوسیووە.

هاوکات ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان لە پۆلەکانی وانەوتنەوەی دەرسی نیزامی لەو پادگانە نەخشاندووە.