کوردستان میدیا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ له نۆهه‌مین كونگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان له‌م ڕێکخراوەدا وتارێکی پێشکەش کرد.
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر لەگەڵ ٢٤ی نۆڤامبری ٢٠١٦ی زایینی تەیموور ئەلیاسی وەک نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ژێنێڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتارێکی لەسەر بارودۆخی نەتەوەکانی ئێران و کەمایەتییە ئایینییەکان پیشکەش کرد.
دەقی وتاری نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ژێنێڤ بەم چەشنەیە:
به‌رێز سه‌رۆك،
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ سرنجتان ڕاده‌كێشێ بۆ لای پرسی گه‌لی كورد كه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی مرۆڤایه‌تییه له ژێر سایه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بووەتەوە.
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێكه له پێنج په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌كانی مرۆڤ به تایبه‌ت مافه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هه‌روه‌ها كۆنڤانسیۆنی ژنێڤی ١٩٤٩. سه‌ره‌ڕای فره‌نه‌تەوه‌یی بوونی ئێران و ئه‌ندام بوونی كۆماری ئیسلامی له‌و كۆنڤانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییانه، مادده‌كانی ١، ٤، ١٢ و ١٥ ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران به ڕوونی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و كه‌مایه‌تیه‌كان بێبه‌شده‌كات له هه‌ر چه‌شنه به‌شدارییه‌كی گرینگ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سیاسی وڵات. سیاسه‌تی بێبه‌شكردنی گه‌لانی ئێران له ده‌سەڵات سه‌رچاوه‌ی قه‌یران و پێشێلكاری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه. سیاسه‌تی سته‌م و سه‌ركوتی ئامانجداری كۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ڵكوو سه‌رچاوه‌ی نائه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه.
سیاسه‌تی دژایه‌تی و جیاوازی دانانی كۆماری ئیسلامی ئاكامی مه‌ترسی هێنه‌ری هه‌یه له سه‌ر گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران. بۆ وێنه، له ماوه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق، كۆماری ئیسلامی ٢٠ میلیۆن مینی دژه نه‌فه‌ری له كوردستان چاندووه به‌ڵام ٢٧ ساڵ دواتر، به هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی كۆنڤانسیۆنی دژه مینی ئۆتاوا و پاك نه‌كردنه‌وه‌ی كوردستان له مین، ئێمه ڕۆژانه شاهیدی قوربانی مینین.
دامه‌زراندنی دادگای شۆڕش به شێوه‌ی (ماندۆتۆری) و سه‌پاندنی سزای له سێداره بۆ به ناو تاوانی موحاره‌به (دژایه‌تی كردنی خودا) بۆ تێكۆشه‌رانی سیاسی و هه‌روه‌ها بۆ تاوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ژێر ناوی خه‌بات دژی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان، پێشێلكردنی قانوونه نێونه‌تەوه‌ییه‌كان به تایبه‌ت مادی ٦ی كۆنڤانسیۆنی مافه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه. له كاتی هاتنه سه‌ركاریه‌وه تاكوو ئێستا، كۆماری ئیسلامی زیاتر له پانزه هه‌زار كه‌سی به تاوان و له ژێر ناوی تاوانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له سێداره داوە كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی كوردستان و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانن.
له سێداره‌دانی ده‌سته‌جه‌معی زیندانیانی كورد له مانگی ئووتی ٢٠١٦ سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی ڕاگرتنی له سێداره‌یان له لایه‌ن كۆمیسا‌ریای به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها كوشتنی كوێرانه‌ی كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كه‌وێته خانه‌ی جینایه‌تی سه‌ره‌كی و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئیتنیكی له ناوچه‌كه‌دا. نابێت له بیری بكه‌ین كه گه‌وره‌ترین ژینۆسایده‌كانی ئه‌م دواییانه وه‌ك ئه‌وانه‌ی ڕواندا و سێربرینیكای یوگسلاڤیا، سه‌رچاوه‌كه‌یان قه‌یرانی ئیتنیكی بوون.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژینگه‌ی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆماری ئیسلامی درێژه به گۆڕین و ووشك كردنی ڕووباره‌كانی كوردستان ده‌دات. به ئیهمالكردنی قه‌یرانی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ناوچه‌كه‌یان به جێ هێشتووه و مه‌ترسی قه‌یرانێكی مرۆیی و ژینگه‌یی له كوردستان به‌ڕێوه‌یه.
له كۆتاییدا، ئێمه خوازیارین له كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌ت یه‌كیه‌تی ئورووپا كه له پێوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌كانیان له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، پرسی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و مافه‌كانی مرۆڤ له به‌رچاو بگرن. هه‌روه‌ها داواكارین له خاتوو ڕیتا ئیتساك، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی كه‌مایه‌تییه‌كان، ڕاپۆرتێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر پرسی گه‌لی كورد ئاماده بكه‌ن.