کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کرماشان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

14:39 - 24 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کرماشان بە بۆنەی ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری کرماشان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران  بە بۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی تێرۆری ڤییەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تیکۆشەرانی  دێموکرات شەقامی حافزی شاری کرماشانیان، بە دروشم و تراکت و پۆستێرەکانی دوکتور قاسملوو ڕازاندووەتەوە.