کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەقز کتێبی \"مافی منداڵان\" چاپ و بڵاو کرایەوە

17:59 - 27 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: کتێبی مافی منداڵان لەنووسینی دوڕدانە سەمەری بە زمانی کوردی، لەچاپ درا و کەتە بەردەستی ئۆگران.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوڕدانە سەمەری خەڵکی شاری سەقز، بەرهەمێکی لەژێر ناوی مافی منداڵان تایبەت بۆ منداڵان بڵاو کردووەتەوە.

ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لەمافی منداڵان دەکات و ئەو بەرهەمە لەلایەن دەزگای گوتارـەوە لە چاپ دراوە.

9872.jpg

نووسەری ئەو بەرهەمە داهاتی فرۆشی کتێبەکانی بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە تەرخان کردووە.

دوڕدانە سەمەری پێشتریش دوو کتێبی خرتۆڵ، نەرمۆڵ، چکول و کەروێشک و بەرخی لەسەر منداڵان چاپ و بڵاو کردبوویەوە.

دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی گوتار لەسەقز توانیویەتی پلەی یەکەمی ڤێستیڤاڵی کتێب و پلەی دووهەمی فستیڤاڵی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە پارێزگای سنە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.