دوکتور ئەردەلان
یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ره‌زبه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هه‌موو قوتابخانه‌کان بۆ ساڵیکی نوێی خوێندن ده‌ست به‌کارده‌بنه‌وه.
خوێندنێک که به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ماوه‌ی پتر له ٩٠ساڵه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی تاران، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی باروودۆخی دێمۆگرافیای ئیتنیکی ئه‌م وه‌ڵاته پێڕه‌و ده‌کرێ. منداڵانی کورستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک هه‌موو ناوچه غەیره فارس نشینه‌کان، مه‌جبوور ده‌کرێن هه‌ر له یه‌که‌م قۆناغی ده‌سپێکی خوێندن، به زمانێک جیا له زمانی دایکی خۆیان بخوێنن که ئه‌م شێوازه له خوێندن بۆ هه‌تاهه‌تایی له سه‌ر ڕۆح و باوه‌ڕ به‌خۆبوونی به‌رده‌نگی ئه‌م سیستمه شوێندانه‌ری هه‌بێت. به‌داخه‌وه دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو مۆدێرنی ئێران هه‌ر له سه‌رەتای دامه‌زرانیه‌وه سیاسه‌تی پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسیمیله‌کردنی نه‌ته‌وه‌کانی جیا له فارسی له ڕێگای ده‌زگای بارهێنان و په‌روه‌رده‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رمە‌ئامێرانە و فریوده‌رانه ده‌ستی پێ‌کرد و زمانی فارسی وه‌ک ته‌نیا زمانی خوێندن و نووسین به زه‌بری دام وده‌زگای ناوه‌ندگه‌راوه، کاناڵیزه کرد و به شێوه‌یه‌ک زمانی فارسی ده‌مخواردی بنه‌ماڵه‌کان و منداڵانی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یرە فارس داوه که گوایە زمان وئه‌ده‌بی پارسی، میراتی هاوبه‌شی هه‌موو ئێرانییه‌کانه و وای نواندووه که ته‌نیا ئه‌و شاعێر و ئه‌دیبانه له ئێران بوونیان بووه که ئه‌وان ده‌ستنیشانی کردوون. ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا سیاسه‌تی ره‌زاشا و حه‌مه‌ره‌زاشای کوڕی له دزگای زه‌به‌لاحی ئامووزش وپه‌روه‌رش له سه‌رپاژنه‌ی فارسیزم و زه‌قکردنه‌وه‌ی مێژوویی پڕ له شووره‌یی پاشا زاڵمه‌کانی هەخامه‌نێشی بوو؛ رێژیمی کۆماری ئیسلامی له پاڵ بڕەودان به سیاسه‌تی فارسیزم، ته‌وژمی شێعه‌گه‌ری و زه‌قکردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی خۆرافی و به‌ها پیرۆزه‌کانی خۆیان لێوئاخنی هه‌موو وانه ده‌رسیه‌کانیان کردووه ومنداڵانی غه‌یره فارس وشێعه، مه‌جبوور به ملدان له ڕێبازێک ده‌که‌ن که به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی یوونسکۆ وجاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وە یه‌کگرتووه‌کان نایێته‌وه. ڕێژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاشکرا هه‌موو سیاسه‌ته ئیدئۆلۆژیکییه‌کانی خۆی له ڕێگای ئامووزش وپه‌روه‌رشه‌وه تیۆریزه ده‌کات وپلانی درێژخایه‌نی بۆ په‌روه‌رده‌ی جیلێکی ملکه‌چ و بێئیراده داناوه. ئامووزش وپه‌روه‌رش بووه‌ته شوێنگەی ڕمبازێنی به‌سیج وسپای پاسداران.
هه‌مووساڵێک له گه‌رمه‌ی خوێندن، منداڵانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناچار بە بەڕێوەبردنی به‌رنامه‌یه‌ک به ناوی راهیان نور دەکرێن که تا ئیستا چه‌ندین جار هه‌ڵوێستی بنه‌ماڵه‌کانی کوردستانی به دوای خۆیدا هێناوە.
ئه‌ندام گرتن بۆ به‌سیج له نێو قوتابیان به به‌ڵێنی درۆی سه‌رکه‌وتن له کۆنکوور و دامه‌زراندن له داهاتوو، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ک دیاری شکست‌خواردووی به‌سیجی لێهاتووه. کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هیچ جۆرێک ئیجازه‌ی خوێندن به زمانی دایکی به منداڵانی کوردستان نادات، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی به‌شێک له ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستانی بۆ خولی زمانی دایکی له قوتابخانه‌کان قه‌ده‌خه ده‌کات. ڕێژیم سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه که بۆ په‌ره‌پێدانی کاروباری فه‌رهه‌نگی خۆی به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی شوناس وفه‌رهه‌نگی کوردستان ده‌کات؛ به‌شێکی زۆری قوتابخانه‌کانی کوردستان له هه‌رچه‌شنه ئیستانداردێک بۆ خوێندن بێ به‌شن و له‌ئه‌گه‌ری بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز، کاره‌ساتێکی هه‌ژێنه‌ر ڕوو ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی خێرا له ئامووزش وپهروهرشی کۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌م وه‌زاره‌ته گرینگه به ئیعترافی زۆرێک له کارناسانی بواری په‌روه‌رده به‌رەو هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و به جێگای ئه‌وه‌ی ئامووزش وپه‌روه‌رش له‌سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌ی جیهانی و له ژێر ڕێنوینی یۆنسکۆ به‌رێوه‌بچیت، ئه‌وه‌ته ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌کانی ئێران وه‌ک حوزهی علمیه ق‌م له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیر و پلاندانی په‌روه‌رده، ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن. ئه‌وه‌ی زۆر جێگای داخه، ده‌بێ منداڵانی کوردستان نه‌ته‌نیا له‌م سیستمه گه‌نده‌ڵ وشۆڤێنیه‌دا به زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان په‌روه‌رده نه‌بن به‌ڵکوو له ژێر ته‌وژمی خۆرافاتی مه‌زهه‌بی شێعه‌ی دوازده‌ئیمامیدا وانه‌کانیان بخوێنن.
هه‌ڵبه‌ت به‌خوشیه‌وه ماوەیێکه به‌هۆی ئه‌نجۆمه‌نه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان، لە هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا خولی زمانی دایکی ده‌کرێته‌وه و تاڕاده‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌کان هه‌ستیان به دۆڕانی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان له ڕێگای په‌روه‌رده‌ی فەرمییه‌وه کردووه بۆیه به‌گه‌رمییه‌وه پێشوازی له خوله‌کانی زمانی دایکی ده‌که‌ن. هیوادارین بنه‌ماڵه خۆشه‌ویسته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تێگه‌یشتنێکی قووڵه‌وه، وێڕای له‌قاودانی سیاسه‌ته‌کانی ڕێژیم له‌مه‌ڕ په‌روه‌رده له کوردستانی ئێران، منداڵه چاوگه‌شه‌کانیان هانی زۆرتری خوشه‌ویستی نواندن بۆ فه‌رهه‌نگ وشوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بده‌ن.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.