کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستای قوتابخانەیەکی ڕوانسەر وەک باشترین لێکۆلەری ئێران هەڵبژێردرا

15:03 - 24 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: مامۆستای قوتابخانەیەکی شاری ڕوانسەر وەک باشترین لێکۆلەری ئێران هەڵدەبژێردریت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە هەژدەهەمین خولی بەرنامەی مامۆستایانی لێکۆلەری ئێران، عادڵ سلێمانی وەک باشترین مامۆستای لێکۆلەری ئێران هەڵبژێردرا.

عادڵ سلێمانی مامۆستای هونەرستانی شاری ڕوانسەرە کە لە هەژدەهەمین خولی بەرنامەی مامۆستایانی لێکۆلەری ئێران، وەک لێکۆلەری نموونە هەڵبژێردراوە.

مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە کاتێکدا باشترین پلەکانی زانست و لێکۆڵینەوە لە ئێراندا بەدەست دێنن کە قوتابخانەکانی کوردستان لە کەمترین ئیمکاناتی خوێندن بێبەرین و مامۆستایان لەگەڵ کێشەی نەبوونی ئیمکانات بەرەوڕوون.