بەشی دووهەم و کۆتایی قسەکانی کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە سێمینارێکدا بە ناوی خۆرهەڵاتی نوێ لە بنکەی دەفتەری سیاسی پێشکەشی کرد.
ئامادەکردن: چەکۆ ئەحمەدی
خه‌ڵك ده‌بێ ببێته هێزی بنه‌ڕه‌تیی خه‌بات! ئێمه‌ش له دروشمی ڕاساندا بۆیه باس له لێكگرێدانی خه‌باتی شاخ و شار ده‌كه‌ین و دواتر له به‌شی خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگه‌دا ده‌چمه سه‌ر ئه‌و باسه که پێشمه‌رگه ده‌یهه‌وێ چ بكا، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست خه‌باتی شاره، شار ده‌بێ ببێته مه‌كۆی خه‌بات، به‌جێگای ئه‌وه‌ی له په‌راوێزی خه‌باتدا بمێنێته‌وه، ده‌بێ ببێته چه‌قی خه‌بات، ئه‌وه هێزێكه كه ده‌توانێ ڕۆژهه‌ڵات بكاته هێزی شوێندانه‌ر كه هه‌م حكوومه‌تی تاران حسێبی بۆ بكا، هه‌م ناوه‌نده‌كانی بڕیار و خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا بیخوێنێته‌وه و جێگای خۆی بكاته‌وه.
ئه‌و په‌روه‌رده‌یه كه ئیشاره‌م پێكرد، وه‌كوو ئامرازێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بكاته هێزی شوێندانه‌ر، له ڕووی هزرییه‌وه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه. بۆیه گرنگه تاكوو بتوانێ تاكه‌كانی كورد، پێشمه‌رگه و كادر و ئه‌ندامان و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان له هێندێ بیر و بۆچوونی ڕابردوو كه وه‌كوو كولتوور له مێشكیاندا جێی گرتووه، ورده ورده ئه‌وه بگۆڕێ به ئایدیا و هزری نوێ كه هاوئاهه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتی نوێ. زۆرترین کێشە و گرفتی ئێمە له ماوه‌ی خه‌باتدا، چ وه‌كوو كوردی ڕۆژهه‌ڵات و چ وەکوو كورد به گشتی، پرسی فكری بووه. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه پێكهاتووه، ئه‌گه‌ر سیستمی حیزبایه‌تی پێكهاتووه ئه‌وه ئاكامی بیر و هزره، به‌ڵام ئه‌و بیر و هزرانه، چوونكە كۆمه‌ڵگاكه‌مان گۆڕاوه و ڕۆژهه‌ڵاتێكی نوێ پێكهاتووه، ده‌بێ بیر و هزر و بۆچوونه‌كان له ئاراسته‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا بڕۆنه پێشێ. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه كاتێك به‌ره‌و كۆنگره ده‌چین، بتوانین ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ینه یارمه‌تیده‌رێك، له ڕێگای به‌رنامه و پێڕه‌و و بڕیاراتی كۆنگره‌وه، به‌ره به‌ره ئه‌و بیرۆكه نوێیانه جێگیر بكه‌ین. ده‌زانم كه جێگر كردنی بیر و بۆچوونی نوێ له جێی بیر و بۆچوونی نه‌ریتی، شتێك نییه کە به خێرایی پێكبێ، به‌ڵام نابێ هێنده‌ش وه‌دوا بكه‌وێ كه زه‌ره‌ره‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان بگه‌ڕێته‌وه. ده‌بێ له هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه كه‌ڵك وه‌رگرین كه ئه‌و كولتووره نوێیه جێگر بێ و كۆنگره‌كه‌مان بكه‌ینه ئه‌و ئامرازه تاكوو له‌و پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تیده‌رمان بێ.
دیاره ئه‌وانه باسێكی دوور و درێژن و ده‌كرێ كتێبیان له‌سه‌ر بنووسرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به كورتی باسی بكه‌ین، ڕێكخستنی نوێ، به‌و واتایه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه وه‌كوو هێزی تاك، تاكی ڕۆژهه‌ڵات، بتوانین كۆیان بكه‌ینه‌وه و بیانكه‌ین به هێزی شوێندانه‌ر. ئه‌وه به ڕێكخستن، ئه‌رك پێ ئه‌سپاردن، لێپرسینه‌وه و زانیاری پێدانی ڕۆژ به ڕۆژ ده‌چێته پێشێ. ئه‌وه ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی حیزبی ئێمه ده‌بێ.
بابه‌تی سێهه‌م كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا زۆر گرنگه، ڕاگه‌یاندنێكی چالاكه. ڕاگه‌یاندنی چالاك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ری په‌روه‌رده و ڕێكخستن بێ. ئه‌و سێ هۆكاره گرنگه، واتا په‌روه‌رده، ڕێكخستن و ڕاگه‌یاندنێكی چالاك، هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه به شێوه‌یه‌كی جیاواز كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان له یه‌ك ئاراسته‌دا كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌و ڕاستایه‌دا كه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر. ئه‌و سێ به‌شه هه‌ركامه و له لایه‌نێكه‌وه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر. زۆر شتی دیكه‌ش له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه كه ڕه‌نگه جێی پرسیار بێ كه بۆ ئه‌وانه باس ناكرێ، زۆر ڕه‌هه‌ندی دیكه هه‌یه كه یارمه‌تیده‌رن، به‌ڵام بنه‌ماكانی ئه‌و سێ خاڵه‌ن.
ته‌نانه‌ت پرسێكی وه‌ك ئابووری كه زۆرجار باس ده‌كرێ و بابه‌تێكی زۆر گرنگیشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ به‌شه به باشی بڕۆنه پێشێ و كار بكه‌ن، داراییه‌ك كه پێویسته بۆ به‌ره‌وپێش بردنی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتدا، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر، به هۆی ئه‌و سێ خاڵه‌ی باسی لێكرا، دابین ده‌بێ. ئه‌و هێزه شوێندانه‌ره كه باسمان كرد خه‌باتی شاره، هەڵبەت چ جۆره خه‌باتێكە؟ بێگومان خه‌باتی مه‌ده‌نییه. ئێستاش زۆرجار باس له‌وه ده‌كه‌ین كه خه‌باتی مه‌ده‌نی له ئێران‌دا درێژه‌ی هه‌یه، نیشانه‌ی زیندوویی خه‌ڵكه‌كه‌مان خه‌باتی مه‌ده‌نییه، ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین خه‌ڵك بێزاریی خۆی له ڕێژیم نیشان ده‌دا، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێ، بۆ پاراستنی ژینگه چه‌كی ڕاو ده‌شكێنن، باڵنده ئازاد ده‌كه‌ن و هێندێ كرده‌وه‌ی دیكه كه له نێوخۆی وڵات‌دا ڕوو ده‌دا، ئه‌وانه باشن، به‌ڵام ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نییه یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه و ئه‌گه‌ر ڕێژیمیش زۆرجار ڕێگا ده‌دا به‌و جۆره خه‌باتانه یا گوێیان ناداتێ، یا ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كا و پاشان ئازادیان ده‌كا، له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵكوو كۆماری ئیسلامی ده‌زانێ كه ئه‌وانه زۆر شوێندانه‌ر نیین، خه‌ڵكه‌كه ده‌یكا، دروشم ده‌دا و دڵی خۆی به‌تاڵ ده‌كا و هێندێك ئارام ده‌بێته‌وه.
خه‌باتی مه‌ده‌نیی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌و کاتەیە كه ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزی شوێندانه‌ر. كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌وه ده‌ترسێ. سه‌رنج بده‌ن كه له پڕوپاگانده‌كانی ڕێژیم‌دا زۆر گرنگه كه ئه‌و پڕوپاگاندا و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌یكه‌ن، ده‌بێ ئێمه به وردی لێكیبدهینهوه. وه‌كوو ئاماژەم کرد له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا حیزبی دێموكرات و هێزه‌كانی دیكه‌ی ئوپۆزیسیۆنی كورد و ئێرانی كه‌م و زۆر حه‌ره‌كه‌تمان بووه و پێشمه‌رگه‌مان چووه‌ته‌وه ناوچه و خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌و شێوه‌ی كه باسی كرا كه‌م و زۆر له كوردستاندا بووه، به‌ڵام بۆ ڕێژیم هێنده گرنگ نه‌بووه و بۆ خۆیشیان نه‌یانویستووه گه‌وره‌ی بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ئەمجاره هه‌مووتان ده‌بینن كه دژكرده‌وه‌كانی ڕێژیم چه‌نده جیددی و به‌رین بوو. له‌به‌ر ئه‌وه كۆماری ئیسلامی له دروشمه‌كه‌ی حیزبی دێموكرات ده‌ترسێ، چوون ده‌زانێ داهاتووی ئه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی زۆر ترسناكه، لێكگرێدانی خه‌باتی شاخ و شار. ئێستا ئیدی حیزبی دێموكرات ته‌نیا باس له‌وه ناكا كه پێشمه‌رگه ده‌نێرینه‌وه و كوردستان ڕزگار ده‌كه‌ین، چون كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌ی زۆر پێخۆشه كه پێشمه‌رگه بچێته‌وه ناوچه و جووڵانێك له نێو خه‌ڵكدا نه‌بێ، ئه‌ویش به هه‌موو توانای خۆیه‌وه كه تواناشی زۆره، پێشمه‌رگه سه‌ركوت بكا. به‌ڵام ئه‌و ده‌زانێ كه ئه‌گه‌ر خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك یا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ڵێین خه‌باتی شار، پێی گرت، ئیدی ئه‌وه شتێك نییه كه كۆماری ئیسلامی بتوانێ سه‌ركوتی بكا و له‌به‌ینی به‌رێ، بۆیه له‌وه ده‌ترسێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌كا و ده‌یهه‌وێ پێشی پێ بگرێ.
ئێستا لێره‌دا پرسیارێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه له‌و نێوانه‌دا ده‌وری پێشمه‌رگه چییه؟
ئێمه له دروشمی خه‌باتی نوێماندا كه ڕاسانی خۆرهه‌ڵاته، گوتوومانه لێكگرێدانی خه‌باتی شاخ و شار. شاخ به واتای پێشمه‌رگه. لێره‌دا پێشمه‌رگه یارمه‌تیده‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی شار ببێته خه‌باتێك و هێزێكی شوێندانه‌ر. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێشمه‌رگه له ته‌نیشت خۆی ببینێ وه‌كوو پشتیوان. پێشمه‌رگه به‌ره به‌ره بتوانێ له‌نێو خه‌ڵكدا یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ كاری ڕێكخستن، له هێندێ بواردا بۆ كاری ڕاگه‌یاندن. ئه‌وه ڕۆڵی پێشمه‌رگه ده‌بێ كه ده‌ورێكی زۆر گرنگه. چوونكه به بێ پشتیوانیی پێشمه‌رگه، خه‌باتی شار زۆر ئاسته‌مه بتوانێ پێكبێ. ئه‌و ڕۆڵه بۆ پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی زۆر زۆر گرنگه. ئێستا كه ئیدی پێشمه‌رگه له نێو خه‌ڵكی شاردایه، پێی ناڵێ هاتووم ڕزگارت بكه‌م، ده‌ڵێ یارمه‌تیت ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی تۆش خه‌بات بكه‌ی، وه‌ره ڕیزی خه‌بات تاكوو پێكه‌وه ئه‌و خه‌باته به‌رینه پێشێ و ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ینه هێزێكی شوێندانه‌ر.
لێره‌دا په‌روه‌رده‌كردنی پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه. پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌روه‌رده نه‌كرابێ، ناتوانێ ئه‌و شوێندانه‌رییه‌ی هه‌بێ كه ئێمه چاوه‌ڕوانین. كه‌واته لێره‌شدا پرسی سه‌ره‌كی بۆ پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده كردنه. هاوڕێیان كاتێك باس له پێشمه‌رگه ده‌كه‌م، سه‌رنج بده‌ن له منه‌وه پێشمه‌رگه‌ین تا هه‌مووتان. هه‌موومان پێویستمان به په‌روه‌رده‌یه‌كی نوێ هه‌یه. له‌پێشدا به‌رپرسه‌كان. چوونكە ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كان په‌روه‌رده‌ی نوێ وه‌رنه‌گرن، ناتوانن پێشمه‌رگه په‌روه‌رده بكه‌ن. په‌روه‌رده‌ی نوێیش ده‌بێ ڕۆژانه له‌گه‌ڵمان بێ. به‌و واتایه كه شتی نوێ فێر بین كه یارمه‌تیده‌رمان بێ به‌ره‌و به‌هێزبوونی ڕۆژهه‌ڵات بمانبات و ڕۆژانه له‌گه‌ڵی بژین و ببێته به‌شێك له ژیانی ئێمه. بۆ نموونه لێره‌دا كه باسی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م، پێشمه‌رگه له فێرگه یا له مه‌قه‌ڕی خۆی و هه‌ر جێگایه‌ك شتی زیاتر فێر ببێ. ئه‌وه به‌س نییه كه مانگێك یا دوو مانگ له پۆلدایه، ده‌بێ به‌رپرسه‌كه كه ئه‌ویش په‌روه‌رده ده‌كرێ، ڕۆژانه چاوه‌دێری بكا بزانێ ئه‌وه‌ی كه فێری بووه، به‌كاری دێنێ؟ له هه‌ڵسوكه‌وت، له خوێندنه‌وه، له به‌كارهێنانی چه‌ك و ئاگاداریی چه‌كدا، به‌كاری دێنێ یان نا؟
ئه‌وه ده‌بێ ببێته كاری ڕۆژانه. له‌و په‌روه‌رده‌دایه كه فه‌رمانده په‌روه‌رده ده‌بێ و به‌رپرسیار بار دێن. ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی گرنگه بۆ پێشمه‌رگه‌كانمان، هه‌م ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بیانپارێزێ له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا و تێچووی پێشمه‌رگه كه‌م بێته‌وه، هه‌م كارامه‌ییه‌كه‌ی له یارمه‌تیدانی خه‌باتی شار و كارامه‌یی له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ڕێژیم‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه.
با بزانین له دوای كۆنگره‌وه پێكهاته و سیستمی حیزبیمان چی به‌سه‌ردێ. من پێموایه ده‌بێ سیستمی حیزبیمان (به كادر، پێشمه‌رگه یا ئه‌ندام) ببێته سیستمێكی شایسته سالار. شایسته سالار به‌و واتایه كه تاكه‌كان په‌روه‌رده بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شایسته بن و ئه‌وانه‌ش كه شایسته ده‌بن یا شایسته‌ترینن، ڕێگایان بۆ بكه‌ینه‌وه بێنه پێشێ و به‌رپرسایه‌تی وه‌ربگرن، بێنه ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب و ئیداره‌ی حیزب به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئه‌وه به‌شێكە له ئه‌ساسنامه‌ی نوێ‌دا، ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی كه بۆمان ده‌كرێ جێی بكه‌ینه‌وه، له بڕیارات و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌دا جێی بكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستمان ئاوه‌ڵا بێ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا. ده‌ستمان ئاوه‌ڵا بێ كه كه‌سێك كه شایسته‌یه و كاری له‌ده‌ست دێ و ده‌توانێ خزمه‌ت به‌و خه‌بات و ئامانجه بكات، بێنین له‌ژێر چه‌تری حیزب‌دا كۆیان بكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی كه ده‌ست و پێ گیرن، پێویسته ورده ورده لایانبه‌رین. مادام ئێمه ده‌مانهه‌وێ كۆمه‌ڵگا، ڕۆژهه‌ڵات و شار ببێته چه‌قی خه‌بات، ده‌بێ چه‌تره‌كه‌مان زۆر به‌رینتر بكه‌ینه‌وه. بتوانین خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئازادیخواز و دێموكرات، بێنینه ڕیزی خه‌بات و ئه‌نگیزه‌ی بۆ پێكبێنین. ئه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌ش شایسته‌سالارییه. كه‌سێك كه ئه‌وڕۆ له فڵانه شار دانیشتووه، به‌ڵام مرۆڤێكی شایسته‌یه و ده‌یناسین، با بێ له ڕیزی حیزبی دێموكرات‌دا به‌رپرسایه‌تی وه‌رگرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین، ئێمه به ته‌نیا و به ئه‌وه‌نده‌ی حیزبی دێموكرات كه ئێستا هه‌یه، دیاره فیداكاریی زۆر ده‌كه‌ین، زه‌حمه‌تی زۆر ده‌كێشین و شانازیی زۆر ده‌خوڵقێنین، به‌ڵام ناتوانین به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین.
له سیستمی شایسته‌سالاریدا، زۆر به‌رهه‌می دیكه‌شمان ده‌ست ده‌كه‌وێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێستا هه‌موو ئێوه لێره و ئه‌وانه‌ش كه لێره نین و به مافی خۆیان ده‌زانن بێن له كۆنفڕانسدا به‌شدار بن و ده‌نگ بێننه‌وه و بێنه كۆنگره و له كۆنگره‌دا به‌شدا بن و ده‌نگ بێننه‌وه و ببنه ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب، به‌ڵام له شایسته‌سالاریدا كێبڕكێ له نێوان شایسته‌كاندایه. واتا له‌و سیستمه‌دا، هه‌ر تاكێكی حیزبی كارنامه‌یه‌كی هه‌یه، پێشكه‌وتنه‌كانی، هه‌ست به به‌رپرسایه‌تییه‌كانی و زۆر خاڵی دیكه كه ده‌كرێ بگونجێندرێ، له‌وێدا كۆده‌كرێته‌وه و سبه‌ینێ ویستمان كه‌سێك ببێته سه‌رپه‌ل، له ڕووی ئه‌و كارنامه‌یه ده‌بێ و بزانین كێ خاڵی له هه‌مووان زیاتره. ئه‌وانه‌ی كه دێن به‌شدار ده‌بن له كۆنگره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندامی ڕێبه‌ری ده‌بێ له ڕووی ئه‌و خاڵانه‌وه بێ، كێبه‌ركێ لێره‌دایه، له‌نێوان شایسته‌كاندایه.
ئه‌وانه پرسێكی گرنگن كه ڕێڕه‌وی ئێمه ده‌گۆڕن به‌ره‌و ئامانجێكی دیكه كه ئامانجی خه‌ڵكی كورده و له‌ڕاستیدا حیزبی دێموكرات و ڕۆژهه‌ڵات ده‌كاته بابه‌تی ڕۆژ له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و شتانه‌ی كه من باسم كردن، وه‌كوو ئیده و بیرۆكه‌یه‌كه، گه‌لۆ ئێمه ده‌توانین ئه‌و ئیده و بیرۆكه‌یه له كۆنگره‌دا بچه‌سپێنین و له ڕووی ئه‌وه‌وه به‌رنامه دانین بۆ دوای كۆنگره؟ مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی كه من ده‌یڵێم به ته‌نیا بخرێته به‌رباس، به‌ڵكوو ده‌بێ زۆر ئیده‌ی دیكه‌ش هه‌بێ. ته‌نیا یه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌یه كه ده‌بێ هه‌موومان قبووڵی بكه‌ین، ئه‌و واقێعیه‌ته كه ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزی شوێندانه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌وەمان قبووڵ بێ، ڕه‌نگه زۆر ڕێگای جیاواز هه‌بێ، ئه‌وانه‌ی كه من باسم كردن یه‌ك ڕێگایه كه زۆر ده‌مێكه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو تا سێ ساڵ له‌وه‌پێش و بیرۆكه‌ی ئێستا نییه. ئه‌وه یه‌كێك له ئیده‌كانه.
ئایا ئیده و بیرۆكه‌ی دیكه‌ش هه‌یه؟ بێگومان ده‌بێ هه‌بێ. با بێین باسی بكه‌ین و له‌سه‌ری بدوێین و باشترینه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرین. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه بیرۆكه‌یه‌ك به‌ته‌واوی قبووڵ یا ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ لێكیبدهینهوه و بیری لێبكه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها له یارمه‌تی و ئیده و بیرۆكه‌ی هه‌موومان ڕێگاچاره‌یه‌كی لۆژیكی و چاره‌نووسساز بۆ ڕۆژهه‌ڵات بێته پێشێ. ئێمه‌ین ئه‌وڕۆ ئه‌و ڕاسپارده و ئه‌ركه‌مان له‌سه‌ر شانه كه ئه‌و ڕێگایه ببینینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و ڕێگایه نه‌دۆزینه‌وه، له كوردستان هێز زۆره، ئه‌و هێزانه ئێستا هی تاكن و هێشتا كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه. ده‌بێ ئێمه یارمه‌تیده‌ر بین كه پێموابێ ئه‌وه گرنگترین ئه‌ركی حیزبی دێموكراته له‌و بڕگه مێژووییه‌دا و ئێمه ده‌بێ ئه‌ركه‌كانی خۆمان به‌ڕێوه به‌رین. بیر بكه‌ینه‌وه، قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و لێكیبدهینهوه. بێگومان ده‌توانین له هاوبه‌شیكردندا ڕێگاچاره‌ی دروست بدۆزینه‌وه.
خاڵێكی دیكه‌ش كه ده‌مهه‌وێ له كۆتاییدا باسی بكه‌م، ئه‌وه‌یه كه من به پێی ئه‌زموونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له حیزبی دێموكرات‌دا بووم، ئه‌وه ده‌زانم كه ئه‌و ئاڵوگۆڕانه به شه‌وێك و دوو شه‌و و كۆنگره‌یه‌ك پێكنایه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێ خاڵێكمان هه‌بێ كه له‌و خاڵه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان هه‌ڵبێنینه‌وه، چ كات هه‌ڵیدێنینه‌وه؟ له كوێڕا ده‌ستپێده‌كه‌ین؟ كۆنگره ده‌رفه‌تێكی باشه، ئه‌گه‌ر نه‌توانین لێره‌وه بیكه‌ین، بۆ نموونه ده‌ڕوا تا چوار ساڵی دیكه و دیسان ئایینامه‌كان، ئه‌ساسنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره دیسان به‌و شێوه‌ی له ڕابردوودا بووه، ده‌ست و پێمان ده‌به‌ستێ و دیسان چوار ساڵی دیكه وه‌دوامان ده‌خا كه من به‌ش به حاڵی خۆم پێموایه له‌و چوار ساڵه‌دا ئاڵوگۆڕێكی یه‌كجار زۆر له ئێران و ناوچه‌كه‌دا دێته پێشێ. له‌و ماوه‌یه‌شدا ئێمه هێزی شوێندانه‌ر نین، كه هێزی شوێندانه‌ریش نه‌بین، دیسان كه‌س له هاوكێشه‌كاندا نامانخوێنێته‌وه و له‌ڕاستیشدا ئێمه له به‌رامبه‌ر مێژوودا به‌رپرسیارین. بۆیه با بیر بكه‌ینه‌وه بۆ داهاتوومان.