کوردستان میدیا: کەژاڵ محەممەدی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ پا‌رلەمانتار تام کمچ و گارنه‌ت جه‌نه‌س لە وڵاتی کا‌نا‌دا دیداری کرد.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات، له ڕۆژهه‌ڵاتی کا‌نا‌دا له‌گه‌ڵ پا‌رلەمانتار تام كمچ ئەندام پا‌رلەمان لە حیزبی کۆ‌نسێرڤا‌تیڤ و بەرپرسی دەستەی دۆستانی کورد لە پا‌رلەمان له ده‌فته‌ری سه‌ره‌كیی كمچ له پا‌رلەمان كۆ بووه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وەكه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بوون:
له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه نوێنه‌ری حیزب سپاسی پا‌رلەمانتار كمچی كرد بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی له سه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له پا‌رلەمان و ئاخرین باسی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناله‌باری لێقه‌وماوه‌كانی كرماشان.
باس له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانە‌ی ئێران و میلیتاریزه‌كردنی زیاتری كوردستان و ده‌سبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مافی مرۆڤ، زیندانی به‌كۆمه‌ڵ و ئیعدام
باس له توندوتیژی زیاتری هێزی سپای پاسداران و دژه شۆڕش و ئیتلاعاتی دژ به خه‌ڵكی كوردستان و دیفاعی جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی نێوشار
چالاكی و خۆپیشاندانی به‌رچاو له سنه و كرماشان
هه‌وڵ و تێكۆشانی حیزب بۆ به‌ره دروستكردن و ڕێكخستی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات
ڕێکخستنی تەشکیلاتی و سازماندانی خەڵک له نێوخۆ و په‌ره‌پێدانی ڕاسان
چه‌ند باسێكی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به حیزب.
سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ نوێنه‌ری حیزب له‌گه‌ڵ گارنه‌ت جه‌نه‌س له کۆ‌نسێرڤا‌تیڤ پارتی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه له حیزبی ئاپزشن له ژووری كۆبونه‌وه‌كان له‌ناو پا‌رلەمان کۆ بووەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له خۆ ده‌گرن:
باسێكی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و پێشلكارییه‌كانی ڕێژیم
سیاسه‌تی به‌ربڵاوی هه‌ڵاواردن و ڕەگەزپه‌ره‌ستی
چه‌وسانه‌وه‌ی كورد به هۆی كورد بوون، سونی بوون و دێموكراسیخوازی
سیاسه‌تی زیاتر هه‌ڵاواردنی كه‌مه‌ئایینییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئایینی یاری له كوردستان
سیاسه‌تی له هەژاری ڕاگرتنی كوردستان و دیارده‌ی كۆڵبه‌ری و كوشتنی كۆڵبه‌ران له لایه‌ن ڕێژیم
نه‌بوونی سیستمی خوێندن به زمانی دایكی بۆ ٤٩% ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئێران ده‌ژین
نه‌بوونی هیچ جۆره ئازادییه‌ک لە ئێران‌دا
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و زیاتر میلیتاریزه‌كردنی كوردستان، ده‌سبه‌سه‌ركردن و كوشتنی لاوانی كورد
خه‌باتی حیزبی دێموكرات و نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ دێموكراتیزا‌سیۆن کردنی ئێران، سێکۆلاریزم، مافی مرۆڤ، ئازادی و دێموكراسی، حكوومەتی خۆبه‌ڕێوه‌بردن
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ركی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران كه داوای دێموكراسی ده‌كه‌ن
بێده‌نگی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌ستی ڕێژیم بۆ كوشتن و ده‌سبه‌سەركردنی خۆپیشانده‌ران به‌ربڵاو ده‌كات.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات داوای له پا‌رلەمانتار جه‌نه‌س كرد كه له باسه‌كانیان له‌سه‌ر ئێران و خۆپیشاندانه‌كان كه‌مینەنه‌ته‌وەییە‌كان كه زیاتر له ٤ ده‌یه‌یه بوونه‌ته قوربانی سیستمی ڕەگەزپه‌ره‌ستیی ڕێژیم له بیر نه‌كرێن و دیسكۆرسی ڕێژیم و ناوه‌نده باڵاده‌سته‌كانی ئێران له نێوخۆ و ده‌ره‌وه دووباره نه‌كه‌نه‌وه و هیچ نه‌بێ له نوێنه‌رانی كەمینەنەتەوەییەکان بپرسن و ئاگاداربن.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لەو دیدارەدا کتێبی خولیا و مەرگی ڕەحمانی کورد لە نووسینی کاڕۆڵ پرۆنهۆبێرـی به گارنه‌ت جه‌نه‌سی پێشکەش کرد.
له كۆتایی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه نوێنه‌ری حیزب سپاسی جه‌نه‌س و له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه هەروەها سپاسی حیزبی کۆ‌نسێرڤا‌تیڤ كرد، کە پاڵپشتیان لە خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕیوه و داوای كرد كه به‌رده‌وام بن.
لە هه‌ردوو دانیشتن‌دا پارتی میواندار سپاسی نوێنه‌ری حیزبی بۆ زانیارییه‌كان كرد و داوایان کرد کە بە زووترین کات دیسان دوو لایەن کۆ ببنەوه.