کوردستان میدیا: به‌گوێره‌ی ئاماره بڵاو کراوه‌کان زیاتر له ٦٢%ی به‌شدارانی ئۆله‌مپیاد و ٢٠%ی مامۆستایانی زانستگاکانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ژین.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی شرق، له تێکرای ٢٢٥ قوتابی که‌له درێژه‌ی ساڵه‌کانی ١٣٧١ هه‌تا ١٣٨٦ی هه‌تاوی، له ٥٣ ئۆله‌مپیاد جیهانی به‌شدارییان کردووه زیاتر له ١٤٣ که‌سیان ئێستا له یه‌کێک له زانینگه به‌نێو بانگه‌کانی جیهاندا ده‌خوێنن.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، ٩٤%ی بژارده‌کانی ئێران له زانینگه‌ی صنعتی شریفدا بوون و ٦٦.٤%یان له ئه‌مریکا گیرساونه‌ته‌وه.
ئه‌و راپۆرته له درێژدا نووسیویه‌تی، زیاتر له ٥٠٠ پسپۆڕی ئێران ــ هاوتای ٢٠%ی کۆی گشتیی مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران ــ له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دان.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ک که له کۆلیژی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی زانینگه‌ی تاران ئه‌نجام دراوه، زیاتر له ٧٠%ی خوێندکارانی خولی دوکتورای ئه‌و زانینگه‌یه له بیری کۆچ کردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دان.
به‌پێی ئاماره‌کان چوار هه‌تا پێنج میلیۆن کۆچبه‌رى ئێرانی له ٣٢ وڵاتی جیهاندا بوونی هه‌یه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که پێشتر ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌رکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، حاشای له هه‌ڵاتنی مێشکه‌کان له ئێران کردووه و ئه‌و پرسه‌ی به شرۆڤه‌ی هه‌ڵه له‌لایه‌ن هێندێ که‌سه‌وه له قه‌ڵام داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران