کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوردەکردنی باری دووهەمی ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدیی لە لایەن ڕێژیمەوە

13:02 - 21 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، باسی لە هاوردەکردنی باری دووهەمی ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدیی کردووە.

بێهرۆز کەماڵوەندی، وتەبێژی ڕێکخراوی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "میزان" ڕۆژی شەممە٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، ڕاگەیاندووە، کە بۆ یەکەمجار باری ئۆرانیۆمی ٢٠ لەسەدیی حەوت مانگ پێش هاوردە کراوە و دووهەمین باریش لە بەرەبەری هاوردەکردنە.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، هەر کام لەم بارە ئۆرانیۆمانە کە بەشی ساڵێکی ڕئاکتۆری تاران دەکات، لە لایەن ڕووسیەوە بۆ ئێران نێردراوە.

ڕێژیمی ئێران پێش ڕێککەوتنی بەرجام، ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی هەتا ٦٧/٣ دەگەیاند و لە قۆناغێکدا لە  ٢٠ لەسەدیش سەروتر  ڕۆیشتووە.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، پاش هاتنەدەرەوە ئامریکا لە بەرجام، ڕێژیمی ئێران لە جیاتی کەمکردنەوەی چالاکییە ناوکییەکانی، بەپێچەوانە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی زیاتر کردووە و بۆ ئەو مەبەستە بە هاوکاریی وڵاتی فەڕانسە پیتاندنی ئۆرانیۆمی پرۆژەی "وێستـ"ـی بەجێی "ئایتێر" دەست پێ کردووە و لەم پێوەندییەدا چەندین کارناسی ئەم بوارەی بۆ فەڕانسە ناردووە.